ئەنجومەنی سەرکردایەتی گەنجانی شێخان ڕۆژی سێشەممە 24 / 11 / 2020 لە بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی شێخان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری قەزای شێخان، بەڕێوەبەری ئاسایش و ژمارەیەک پیاوی ئایینی و نوێنەری لایەنی سیاسی و بەڕێوەبەری دەزگا حکومییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ، یەکەم کۆبوونەوەی گشتگیری شارۆچکەکە ئەنجام درا، کە لەلایەن ژمارەیەک کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕوماڵکرا، یەکێک لەگرنگترین تەوەرەکان ناساندنی ئەنجومەن و پڕۆژەکانیان بوو ، لەگەڵ یەکێک لەکێشە هەرە دیارەکانی ناوچەکە کە نەبوونی هەتیوخانە بوو کەچەندین داتا لەلایەن ئەنجومەنەوە لەسەر ئەو بابەتە پێشکەشکراو لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا پێشنیازەکانی ئەنجومەن و ئامادەبووان وەرگیرا.

 

ئەنجومەنی گەنجانی شێخان یەکێکە لەو ئەنجومەنانەی کە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی سەرپەرشتی دەکات، ژمارەیەک گەنجی خۆبەخشی ناوچەی شێخان لەخۆ دەگرێت، بەئامانجی زیاتر بەرزکردنەوەی توانای گەنجان بۆ بەشداریکردن لە ناوەندی بڕیاردان.