پێشكەشكردنی دەرەنجامی سەرەتایی توێژینەوەیەك لەسەر پڕۆژە یاسای بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ
ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی لە 2 ی كانونی یەكەمی 2020 دا ، وەك بەشێك لە پڕۆژەی چاكسازی، گفتوگۆیەكی دەربارەی دەرەنجامەكانی توێژینەوەی تایبەت بەپرۆژە یاسای بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ سازدا.
لەدانیشتنەكەدا، كە ژمارەیەك لە هاوڵاتی و كەسانی پسپۆڕو یاساناسان ئامادەی بوون، كاروچالاكیەكانی توێژینەوەكە كە لە ماوەی ڕابردووئەنجامدرابوون خرانەڕوو.
ئەم چالاكییە بەشێكە لە پڕۆژەی چاكسازی كە ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی بە پاڵپشتی ڕێكخراوی پاكسی هۆلەندی جێ بەجێی دەكات.