تیمی ئەدڤۆكەسی لە ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی لە چوارچێوەی پڕۆژەی (لیژنە خۆجێیەكانی ئاشتی  لە نەینەوا) بەهاوكاری ڕێكخراوی پاكسی هۆڵەندی لە چوارچێوەی گرفتی(كردنەوەی دەرمانخانەی ئێشكگر لە حەمدانیە و بەرتڵە)

لە ڕێكەوتی 8تشرین كانونی یەكەم / دیسمبر 2020 چاپێكەوتن كرا لەگەڵ هەریەك لە بەڕێزان فەلاح نەجار بەڕێوبەری پۆلیسی حەمدانیە و دكتۆر رەغید لە كەرتی تەندروستی حەمدانیە، دوای یەكتر ناسینی هەردوو لایەن، هەڵسان بەباسكردنی كەمپینەكانی ئەدڤۆكەسی بەكورتی كە لەماوەكانی پێشوو لەلایەن ڕێكخراوەكان جێبەجێكران.

 

هەروەها تاوتوێكردنی كەمپینەكانی كردنەوەی دەرمانخانە ئێشگرەكان لە حەمدانیە و بەرتڵە، بەجێبەجێكردنی یاسای ساڵی 1968 تایبەت بە دەرمانخانەی ئێشكگر، وە پێشكەش كردنی لێكۆڵینەوەكان لە پلانی ستراتیجی كە پێكدێت لە گرفتی كۆمەڵایەتی وەلەهەمان كات، ئاڵێنگاری خاوەن دەرمانخانەكان بەهۆی كەمی دەرمان لە بارودۆخی ئەمنی ئێستا

 

پۆلیسی خۆجێی لە چوارچێوەی یاسای پاراستنی دەرمانخانەكان، ئامادەباشی خۆیان دەربڕی لە دابینكردنی ئاسایش لە گەڕانی ئاسایش و ژمارەی پەیوەندی هەڕەشەكردن یان ڕوبەڕووبونەوەی هەر تاوانێكی نا ئەخلاقی،  لەهەمانكاتدا كەرتی تەندروستی لە حەمدانیە، پاڵپشتی دەربڕی بۆ ئەم گرفتە، چونكە ئەم ناوچانە پێویستیان بە دەرمانخانەی ئێشكگرە