بەئامانجی رونكردنەوەی زیاتری خۆبەخشی و رۆڵی لەكۆمەڵگادا، ئەنجومەنی گەنجانی سەركردە لەقوشتەپە سیمینارێكی بۆ روناك بەشیر عومەری توێژەری كۆمەڵایەتی سازكرد.

 

سیمینارەكە ڕۆژی پێنج شەممە 10ـی 12ـی 2020  هۆڵی بۆنەکان لە ناحییەی قوشتەپەی سەر بەپارێزگای هەولێر بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی سەركردە لەقوشتەپە رێكخرا.

 

روناك لەسیمینارەكە وتی: كاری خۆبەخشی تواناكانی مرۆڤ بەرەو پێش دەبات و لەكەسایەتی شارستانی نزیكی دەكاتەوە، هەروەها ئەزمونێك دەبێت بۆ دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ كەسانی جیاواز.

 

روناك وتشی: خۆبەخشی شێوازێكە بۆ خۆ دوورخستەنەوە لەڕۆتینی ژیان و خۆتەرخانكردن بۆ چالاكی شارستانی و سود گەیاندن بەبەرژەوەندی گشتی و هۆشیاری كۆمەڵگا.

 

ئەنجومەنی گەنجانی سەركردە - قوشتەپە، لەكۆمەڵێك گەنجی خۆبەخشی سنوری قوشتەپەی پێكدێت كە لەلایەن رێكخراوی ئاشتی و ئازادی سەرپەرشتی دەكرێت.