بەئامانجی قسەكردن لەسەر بەربەستەكانی بەردەم تواناكانی ئافرەتان، ئەنجومەنی گەنجانی سەركردە لەقوشتەپە مێزگردێكی سازكرد و تیایدا ژمارەیەك بۆچونی كەسانی شارەزا و چالاكوان تاوتوێكرا.

 

مێزگردەكە رۆژی دووشەممە  ١٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٠ و لەهۆڵی بۆنەكانی قوشتەپە بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنەكە و ژمارەیەك لەچالاكوانن و قوتابیانی زانكۆ رێكخرا.

 

لەمێزگردەكەدا هەوڵەكانی ئافرەتان خۆیان و كۆت و بەندەكانی كۆمەڵگا و خێزان وەك بەربەستی سەرەكی قسەیان لەسەركرا و پاشان ژمارەیەك راوسەرەنج خرایەروو كە گرنگترینیان بڵاوكردنەوەی زیاتری هۆشیارییە لەكۆمەڵگا و پەرەدان بەبەهرە و تواناكانی ئافرەتان.

 

ئەنجومەنی گەنجانیی سەركردەی قوشتەپە لەچەند گەنجێكی خۆبەخش پێكدێت كە رێكخراوی  ئاشتی و ئازادی بەئامانجیی برەودان بەتواناكانییان لەبوارە جیاجیاكاندا و بەتایبەت لەبەشداریپێكردنی زیاتریان لەكۆمەڵگادا، سەرپەرشتییان دەكات.