بەئامانجی هۆشیاركردنەوەی زیاتری گەنجان و هاوكاریكردنی زیاتریان بۆ سەركەوتنیان لەبەدەستهێنانی كار، ئەنجومەنی گەنجانی سەركردە لەسۆران وۆركشۆپێكی دەربارەی شارەزایی لەچۆنیەتی چاوپێكەوتنی كار بۆ ژمارەیەك لگەنجانی ناوچەكە ئەنجامدا.

 

ئەم چالاكییە رۆژی سێشەممە 22ـی 12ـی 2020 و لەهۆڵی قوتابخانەی كۆڕەكی ناحكومی لەسۆران ئەنجامدرا، رزگار عومەری راهێنەر بەشێوەیەكی چڕوپڕ گەنجان دەربارەی ئامادەكردنی سیڤی و رێگا و شێوازەكانی چۆنییەتی خۆئامادەكردنییان بۆ چاوپێكەوتن زانیاری بەگەنجاندا.

 

ئەم ئەنجومەنە لەلایەن رێكخراوی ئاشتی و ئازادییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، هاوكات ژمارەیەك ئەنجومەنی دیكەش هەن كە ئامانج لێیان برودان بەتواناكانی گەنجان و هاوكاریكردنی زیاتریانە بۆ بەرزتركردنەوەی تواناكانیان و رۆڵبینینیانە لەكایەكانی ژیان و بەشداریكردنی زیاتریانە لەبەڕێوەبردندا.