لە ڕۆژەی ٢٢/١٢/٢٠٢٠ ژمارەیەک لە ئەندامانی تیمی ئەدڤۆکەسی  پڕۆژەی لیژنە خۆجێیەکانی ئاشتی ڕێکخراوی ئاشتی وئازادی سەردانی سیروان ڕۆژبەیانی جیگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوایان کرد کە کەسایەتی گرنگی خاوەن بڕیارەو گرنگە پشتیوانی ئەو بۆ کەمپینەکانی تیمی ئەدڤۆکەسی، بە تایبەتی کرندەوەی لقێك لە ئۆفیسی قەرەبوو کردنەوەی زیانلێکەوتوانی شەڕ.

 

لەبەرامبەردا جیگری پارێزگار؛ نوسراوێکی فەرمی لەسوپاسگوزاری پێشکەشی تیمەکە کرد ، سوپاسی ڕۆڵی ئەوان کراوە لە کەمپینەکانی جۆراوجۆرەکان لە دوا کەمپینی ئێستاش کە تایبەتی بە (ئافرەت وەکو بڕیار بەدەست)، بەڕێزیان پشتگیری و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هاوپشتی ئەم کەمپینانە.

 

ئەم تیمەوئەم چالاکیە؛ بەشێکە لە چالاکیەکانی لیژنە خۆجێیەکانی ئاشتی لە نەینەوا.