راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی
هه‌ولێر- 16ی كانوونی دووه‌م 2021
ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی به‌به‌شداری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌ساڵی 2021 گرێدا و له‌هه‌ندێك له بڕگه‌كانیدا میوانداری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوی كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ره‌وشی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ماف و ئازادییه بنچینه‌ییه‌كان له‌وڵاتدا و به‌شداریووانی كوبوونه‌وه نیگه‌رانی قوڵیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستێوه‌ردانه زۆرانه‌ی كه هه‌ندێك لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌یكه‌نه سه‌ر رێكخراوه‌كان و به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌رده‌مكاره‌كانیان.هه‌روه‌ها به‌نیگه‌رانیه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه روانیه به‌رده‌وامبوونی پێشێلكارییه مه‌ترسیداره‌كان له‌هه‌مبه‌ر چالاكوانان و خۆپیشانده‌ران و رۆژنامه‌نووسان له‌ته‌واوی عیراقدا.هه‌ر بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه داوای له لایه‌نه فه‌مییه‌كان كرد له به‌غداد و هه‌ولێر كه به‌په‌له كرده‌ی خێرا ئه‌نجام بده‌ن بۆ كۆتاییهێنان به‌و ده‌ستێوه‌ردان و پێشێلكارییانه و پابه‌ندبن به ده‌ستوور و یاسا ناوخۆییه‌كان و پابه‌ندبوون به پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ و په‌له‌كردن له دانانی پلانی نیشتمانی بۆ جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی پانۆرامای خوولی گشتگیر UPR.هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌كه داوای له‌لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كرد كه په‌له بكرێت له ده‌ركردنی یاسای رێكخراوه سه‌ندیكاییه‌كانی كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران له عێراق به پێی ره‌شنووسی هاوبه‌ش كه تیایدا نوێنه‌رانی یه‌كێتی و سه‌ندیكا جیاجیاكان به‌شداربوون له نووسینه‌وه‌ی.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ره‌وشی ناوخۆیی رێكخراوكرا .سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار و به‌رپرسی دارایی رێكخراو راپۆرتی ساڵی 2020یان خسته‌ڕوو.كه سه‌رباری ئه‌و ره‌وشه‌ی كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و كاریگه‌رییه ته‌ندروستی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان،به‌ڵام رێكخراوه‌كه‌مان روڵی گرنگ و به‌شداری كارای هه‌بوو له جێبه‌جێكردن چالاكییه‌كانی له‌ناوچه جیاجیاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا و دوای گفتۆگۆی راپۆرته‌كان په‌سندكران.هه‌روه‌ها پلانی كار‌و چالاكییه‌كانی ساڵی 2021 بریاریان له‌باره‌وه وه‌رگیرا.هه‌روه‌ها له‌پێناوی باشتركردنی كاره‌كانی رێكخراو كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی كارگێری په‌سندكران له‌نێویاندا ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێری و راسپاردنی به‌رپرسی دارایی بۆ كاركردن له نێو ده‌سته‌ی جێبه‌جێكارو په‌سندكردنی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و بانگهێشتكردنی ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی ئه‌نجوومه‌ن بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌ن. هه‌روه‌ها كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار هه‌ڵسه‌نگێنداو بڕیاردرا ساڵێكی دیكه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكرێته‌وه.
له خاڵێكی دیكه‌ی كوبوونه‌وه‌كه‌دا باس له روڵی گرنگی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و هاوبه‌شه‌كان كرا و به‌گرنگیه‌وه ڕوانرا له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له نێوان رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه،به‌ڵام جه‌خت له گرنگی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌كاروباری یه‌كدی و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی یه‌كسان و كاری هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی كرایه‌وه.
له دوا خاڵیشدا بڕیاری پێویست درا بۆ كاروباره‌كانی نووسینه‌وه‌ی پلانی ستراتیجی تازه‌ی رێكخراو و جه‌ختكرایه‌وه كه ده‌بێت پێداویستی پلانه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكرێت و له ئه‌مساڵدا كۆتایی به پلانی ستراتیجی رێكخراو بۆ ساڵانی 2022-2025 بهێنرێت.
ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی
رێكخراوی ئاشتی و ئازادی