لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی پرۆژەی چاکسازی، رێکخراوی ئاشتی وئازادی کۆبوونەوەيەكى راوێژکاری ئەنجامدا، بۆ دەنگدان لەسەر يەکێک لەو هه شت مادده و ڕەشنوسە ياساییانەى کە پێشتر لە رێگەی چەند چالاکی و به دواداچونێک گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
دانیشتنەکە لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنی، مافناسان و کارمەندی مافی مرۆڤ لە موسڵ و حەمدانییە و ئەندامانی رێکخراوی ئاشتی و ئازادی و ھەروەھا ئەندامانی رێکخراوی پاکسی نێودەوڵەتی و دەزگای یاسایی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بەڕێوەجوو.
ئامانجی کۆبوونەوەکە دیاریکردنی یەکێک لەو هەشت ماددە و ڕەشنووسە یاساییە و ئەنجامدانی بەرگریکردن بۆی لە چالاکییەکانی داهاتوودا.
ئەم دانیشتنە لە 29ی کانوونی دووەم 2021 لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.