تیمی سیرجیۆ دی میلۆ بۆ وەڵامدانەوەی خێرای كارەسات و ئەزمەكان لەكاتی جێبەجێ كردنی پلانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەخیوەتگای گەڕەكی رسالە لەقەزای ئەبوغریب لەخۆرئاوای بەغدا بەهەمامەنگی و لەگەڵ نوێنەری كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەعێراق، بەشی چاودیریكردن رووبەرووی حالەتێكی گومانلێكراوی توشبونی یەكێك لەدانیشتوانی خیوەتگاكە بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ (كۆڤید 19) نوێ بونەوە.

تیمەكە پاش كۆكردنەوەی زانیاری پەیوەست بەحاڵەتی یەكێك لەدانیشتوانی خیوەتگاكە بەناوی خ، س كە تەمەنی 25 ساڵە، بۆی دەركەوت ئەو كەسە لەخیوەتگایەكە پێش پێنج رۆژ بەر لەسەردانی تیمەكە بەرەو قەزای ناوەندی بەغدا چووە و بۆ ماوەی 48 كاژێر ماتەوەتەوە، پاشان باری تەندروستی تێكچوە و گەڕاوەتەوە ماڵ و خراپتربووە، بەپێ شاهێدی دراوسێكانی كەسەكە، تاكەی بەرز بۆتەوە و سەری بەتەواوی گێژی دەخوارد و تەنگەنەفەسبوە و ناچار بۆ ماوەی 3 رۆژ لەسەر جێگە ماوەتەوە.

تیمەكە ئەم كەیسەیان بەهەماهەنگیكردن لەگەڵ وسام الربیعی لەكۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەعێراق رادەستی پۆلیسی فریاكەوتن كردوو و خانەی بەدەمەوە هاتنی سەرەتایی و خانەی ئەزمەكان بەخێرایی خاتنە سەر هێڵ و هێزی سوپای عێراقی تایبتمەند جوڵێندرا، چونكە خزمانی كەسەكە نەخۆشەكەیان پەنادابوو كە گوایە هیچی وای نەبوە و لەلایەن دەرزیلێدەری خیوەتگاكە چارەسەری پێویستی وەگرتوە.

سەرەڕای ئەوەی دەستەی رێكخراو رونیكردەوە بۆ خزمانی نەخۆشەكە كە لەوانەیە كەسەكە نەخۆش بێت بەفایرۆسی كۆرۆنای نوێ و بەوەی كە نەخۆشەكە پێویستە بخرێتە نەخۆشخانەی تایبەتمەند و پێویستی بەچارەسەری خێرا هەیە، بەڵام خزمانی نەخۆش رەتیانكردەوە نەخۆشەكە بەدەستەوە بدەن، بەناچاری بەگرتنبەری رێكاری یاسای دروست تواندرا كارەكە ئەنجام بدرێت.

دوایی تیمی سیرجیۆ دی میلۆ هەڵسا بەكارە پێویستەكانی رشاندنی خیوەتگاكە بەماددەی دژە فایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە %4,5 هایدرۆ كلۆریتات پاش تخفیفكردنی بەریًژەی 8:1.

تیمی ریكخراوی ئاشتی و ئازادی سەرەرای ئەنجامدانی ئەركە ئەخلاقی و یاساییەكانی بۆ روبەروبونەوەی فایرۆسی كۆرۆنای نوێ، داوا لەهەموو هاوڵاتیان دەكات بۆ ئەوەی ئەگەر حاڵەتێكی گوماناوی توشبون بەنەخۆشی فایرۆشی كۆرۆنای نوێیان بەرچاوكەوت راستەوخۆ پەیوەندی بەلایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن، چونكە ئەم رێكارە بەشێوەیەكی باش ترسناكی فایرۆسەكە كەم دەكاتەوە و خۆتان و ماڵ و منداڵتان دەپارێزێت لەتوشبون بە فایرۆسەكە.