به دروشمی (ماف و ئاشتی ) له‌به‌ره‌به‌یانی 2017/11/30 له به‌غدای پایته‌خت چواره‌مین وه‌رزی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد .
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كه له به‌رواری 11/30-2017/12/2 ئه‌نجام درا به‌به‌شداری نوێنه‌ری رێكخراوی ئاشتی و ئازادی و كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان و زیاتر له 70 رێكخراو و سهندیكاو و نوێنه‌ری بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌یان چالاكی جوراو و گرنگ ئه‌نجام دران .
جیاوازی چواره‌مین كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق له كۆڕبه‌نده‌كانی پێشوتری له‌وه‌دا بوو كه به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی كۆڕبه‌نده‌كانی پێشوتره‌وه ژماره‌یكی زیاتر رێكخراو و سه‌ندیكاى كرێكاران و پیشه‌وه‌ران و بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به چالاكی جۆڕاوجۆر تێیدا به‌شدار بوون ،كه ژماره‌یان زیاتر له 70 گروپ ده‌بوو.
جیاوازی گرنگتر ئه‌وه‌بوو كه كۆڕبه‌ندی ئه‌م جاره هێڵی تایبه‌تی تێدابوو بۆ بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به مافی ئافره‌ت و یه‌كسانی ، مافی مرۆڤی مه‌ده‌نی و سیاسی ، مافی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران ، ژینگه‌و مافی ئاو ، دروستكردنی ئاشتی و ناتوندوتیژی ، جیا له بوونی هێلێ كۆمه‌ڵایه‌تی دیكه‌ی جیاوازتر ، كه له لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه وركشوپی جوراوجۆری تایبه‌ت به‌و هێڵانه‌ی كه باسكران ئه‌نجام دران .
شایانی وتنه هه‌ریه‌ك له عه‌بدوڵا خاللید وه‌ك نوێنه‌ری رێكخراوی ئاشتی و ئازادی و هیوا عومه‌ر وه‌ك نوێنه‌ری كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به‌شداری كۆڕبه‌نده‌كه بوون ، هاوكات كۆنگره‌ی داهاتووی گفتوگۆی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك پرۆژه‌ی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ئه‌نجام درا .


