هەلی کار: راپۆرتنوس

ماوە:کۆنتراکتی سێ مانگ بە ئەگەری تازەکردنەوە

شوێنی کار: هەولێر

 

ئەرک و بەرپرسیارێتییە بنەڕەتییەکان:

بە سەرپەرشتی ڕێکخەری پرۆژەکە کاندیدی هەڵبژێردراو دەبێت

1. بەبەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ چاودێرانی مەیدانیدا بکەن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئازادی ڕادەربڕین لەهەرێمی کوردستان

2. بەدواداچوون و شیکردنەوەی بەڵگەنامە فەرمییەکان و ڕاپۆرتە پەیوەندیدارەکان بۆ بەکارهێنان لە ڕاپۆرتی نیمچە ساڵانە و ساڵانەدا،

3. ڕاپۆرتێکی گشتگیری مانگانە و چارەگی و نیمچە ساڵانە و ساڵانە لەسەر واقیعی ئازادی ڕادەربڕین ئامادە بکەن

4. ئاسانکاری و هەماهەنگی کۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومی و ناحکومی

5. ▸ ئاسانکاری کۆبوونەوەکانی مانگانەی ئۆنلاین/ئۆفلاین

 

لێهاتوویی:

• لایەنی کەم پێشکەشکار خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە زانستە کۆمەڵایەتیەکان، باشتر وایە شارەزایی لە میدیا و راگەیاندن و کۆمەڵناسی، کاری کۆمەڵایەتی و زانستی سیاسی هەبێت.

• بەلایەنی کەمەوە دوو ساڵ ئەزموونی بێ دابڕانی هەبێت.

• بە باشی پەی بردبێت بە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان

• ٠ توانای دروستکردنی تۆڕێکی پەیوەندی باشی هەبێت لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان و دامودەزگا حکومییەکان.

 

تکایە سیڤییەکانتان بۆ ئەم ئیمەیلەی خوارەوەبنێرن:ـ

این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید

دوا کات بۆ وەرگرتنی سیڤییەکان 14/5/222