ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە چوارچێوەی پرۆژەی NABNI (Building for Peace – B4P) بانگەواز دەکات بۆ وەرگرتنی داواکاری بۆ گرێبەستی ئاسانکار/ئاسانکاری گفتوگۆ و بەشداری کۆمەڵایەتی بۆ کارکردن لە پارێزگای کەرکووک / قەزای داقوق.

 

ئەم پرۆژەیە ئامانجی بەهێزکردنی هاوپەیوەندی کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی گشتگیر هەیە لە ڕێگەی ڕێکخستنی دانیشتنەکانی گفتوگۆی کۆمەڵایەتی، کۆبوونەوەی بەشداریپێکراو، و بەرزکردنەوەی ڕوونی و بەرپرسیارێتی لە ناوچە تووشبووەکانی ملمڵانێ.

 

 

📍 شوێنی کار:

پارێزگای کەرکووک – قەزای داقوق

 

 

📅 ماوەی گرێبەست:

لە ئایاری 2026 تا ئابی 2026

 

 

🕒 ژمارەی ڕۆژانی کار:

16 ڕۆژی کار

 

 

 

📌 ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان:

• ئاسانکاری دانیشتنەکانی گفتوگۆ لە ناو گروپەکان و نێوان گروپە کۆمەڵایەتییەکان

• بەڕێوەبردنی گفتوگۆ کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی هەستیار بە ملمڵانێ

• پشتگیری دانیشتنەکانی پشتڕاستکردنەوە لەگەڵ دەزگا حکومییەکان و دەسەڵاتدارە خۆجێییەکان

• دڵنیابوون لە بەشداری گشتگیر و ڕوونی هەموو گروپە ئامانجکراوەکان

• ئامادەکردنی ڕاپۆرت و بەڵگەنامەی تایبەت بە دانیشتن و کۆبوونەوەکان

• پێشکەشکردنی پڕیزەنتەیشن و بابەتی ئامادەکراو سەبارەت بە بابەتەکانی خولەکان

• ئاسانکاری چالاکییەکانی بەشداری کۆمەڵایەتی، بنیاتنانی ئاشتی و هاوپەیوەندی کۆمەڵایەتی

• ئامادەکردنی ڕاپۆرتی شیکاری دەربارەی زانیاری بەشداربووان و هەڵسەنگاندنی گۆڕانی زانستی و بەهایەتییان

 

 

 

🎓 مەرج و پێداویستییەکان:

• بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان، توێژینەوەی گەشەپێدان، زانستی سیاسی یان هەر بوارێکی پەیوەندیدار

• لانیکەم 3–5 ساڵ ئەزموونی کار لە بواری ئاسانکاری گفتوگۆ و بەشداری کۆمەڵایەتی

• ئەزموون لە پرۆگرامەکانی بنیاتنانی ئاشتی، حوکمڕانی یان هاوپەیوەندی کۆمەڵایەتی

• ئەزموونی کارکردن لە ناوچە تووشبووەکانی ملمڵانێ (کەرکووک یان شنگال پێشباشترە)

• توانا باشەکانی پەیوەندیکردن و بەڕێوەبردنی گفتوگۆ هەستیارەکان

• توانای زمانی عەرەبی و ئینگلیزی پێویستە، زمانی کوردی بە مزیت دادەنرێت

 

 

 

📩 شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری:

لەسەر حەزدارانە:

1- ناردنی سی ڤی (CV)

2- پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردنی هاوپێچکراو (Proposal Form)

3- دۆکۆمێنتەکان بۆ ئیمەلی  این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید بنێرن

 

 

📅 ماوەی وەرگرتنی داواکاری:

لە 24/5/2026 تا 31/5/2026.

 

 

 

تەنها پەیوەندی بە کاندیدەکانی لیستی کورت کراوە دەکرێت.