كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان لەرێی لینكێكی ئەلیكترۆنییەوە داوا لەهەر كەس، لایەن، رێكخراو، سەندیكا، یەكێتی، سەنتەر و بزاوتە كۆمەڵایەتییەكان دەكات كە بۆ نمایشكردن و ئەنجامدانی چالاكی ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
بەپێی داواكارییەكە، پێویستە فۆڕمەكە پڕبكرێتەوە و جۆری چالاكییەكە دیاری بكرێت و تا 15ـی ئۆكتۆبەری 2019 بواری خۆتۆماركردن لەبەردەستە.
بڕیار وایە كە سێیەم كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان لە25 و 26ـی ئۆكتۆبەری 2019 لەشاری هەولێر ئەنجام بدرێت كە لەژێر دروشمی "كوردستانێكی دیكە لەتوانادایە" دەبێت.
بۆ خۆتۆماركردن كلیك لێرە بكە
------------------------
له‌باره‌ی دامه‌زراندنی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان
له‌باره‌ی دامه‌زراندنی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان
له ئه‌نجامی هه‌وڵدانی زیاتر له سالێكی ژماره‌یه‌ك له چالاكوان وهه‌ڵسوراوانی مافی مرۆڤ بۆ ئاماده‌سازی به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین كۆربه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانی باشور-عێراق ،دواجار به ده‌ست پێشخه‌ری رێكخراوی ئاشتی وئازادی له رێكه‌وتی 15-10- 2016 به ئاماده‌بونی (65)كه‌س له چالاكوان وهه‌ڵسوراوانی مافی مرۆڤ یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی كۆربه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانی باشور-عێراق ئه‌نجامدرا وتیایدا دونیابینی وچوارچێوه‌ی كار‌و پرنسیپه‌كانی كۆربه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی باشوری كوردستان –عێراق به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دیاریكرا .
به‌ره‌و دامه‌زراندنی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانی باشور –عێراق
(Kurdistan Social Forum )
كوردستانێكی دیكه له‌توانادایه"كوردستانی هه‌مه‌چه‌شنی و مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی"
زانیاری بنچینه‌یی:
له‌درێژه‌ی به‌شدارییه كوردستانییه‌كاندا له بزوتنه‌وه‌ی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی له ساڵانی رابردوو،كه تیایدا ده‌یان تاك و ده‌سته‌بژێر و رێكخراوی كوردستان له كاره‌كانیدا به‌شداربوون،هه‌روه‌ك درێژه‌پیده‌ری پڕۆژه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری له كوردستاندا،هاوبه‌شانی ئه‌م پڕۆژه‌یه رووه‌و دامه‌زراندنی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانی باشور- عێراق هه‌نگاوده‌نێن وه‌ك رووبه‌رو فه‌زایه‌كی كراوه بۆ بزوتنه‌وه‌و رێكخراو‌و ئه‌و تاكه‌كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به پره‌نسیپه‌كانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ هه‌یه به تێگه‌یشتنه جیهانییه‌كه‌ی به‌هه‌ردوو رووی سیاسی –مه‌ده‌نی و،كۆمه‌ڵایه‌تی –ئابووری –كلتووری.
فه‌زایه‌كی كراوه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كارده‌كه‌ن كه باشوری كوردستان –عێراق هه‌رێمێكی په‌رله‌مانی دیموكراتی علمانی مه‌ده‌نی بێت.كوردستانێك بێت كه تیایدا گه‌ره‌نتی ئازادی بیروباوه‌ڕو ئاین و باوه‌ڕ بكات،به‌پێی پره‌نسیپه‌كانی یه‌كسانی ته‌واو وریگه‌گرتن له جیاكاری به‌هۆی نه‌ته‌وه‌و ئاین و ره‌گه‌ز ،تیایدا هه‌مه‌چه‌شنی وفره‌یی پارێزراو بێت.هه‌رێمێك بێت ئازادییه‌كانی تاك و ئازادییه گشتییه‌كان و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی راستییه‌كی كارپێكراوبێت نه‌ك دروشمی بازرگانیپێكردن بن.
به‌ره‌و دامه‌زراندنی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانی باشور –عێراق ،له كاتێكدا كۆمه‌ڵێك پێشهاتی كوردستانی و عێراقی وهه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی خێرا له‌ئارادان كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن:
1- به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی دژ به داعش و كاریگه‌رییه سه‌ربازی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی.
2- به‌رده‌وام بوونی ناكۆكی نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر دۆسییه‌كانی نه‌وت وئابووری و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان و...الخ.
3- به‌رده‌وامی قه‌یرانی ئابووری وداریی له هه‌رێمی كوردستان و راوه‌ستانی پڕۆژه ئابووری و به‌رهه‌مهێنان تا ئه‌و ئاسته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت مووچه‌ی فه‌رمه‌نبه‌ران بدات و مووچه‌ی چه‌ندین مانگی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره سه‌ره‌رایی جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌تی پاشه‌كه‌وتی به‌زۆر ، ئیجباری .
-4 هه‌ره‌شه‌ی ره‌چه‌ته‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی وبانكی نێوده‌وڵه‌تی له چوار چێوه‌ی په‌یره‌وكردنی سیاسه‌تی نیولیبرالیزمی ئابوری له‌سه‌ر به‌رزبونوه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری ، له لایه‌كی تر زیادكردنی باج ورسومات وهه‌راجكردنی كه‌رتی گشتی بۆكه‌رتی تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی خصخصه .
4- هه‌بوونی ده‌یان هه‌زارپه‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان و ئاواره‌ی ناوخۆیی عێراق و كه زیاتر له ملیۆنێك ونیو كه‌س ده‌بن.
5-دروستبونی قه‌یرانی سیاسی كه ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان وكۆتایی هاتنی ماوه‌یی یاسایی سه‌رۆكی هه‌رێمی لێكه‌وته‌وه ،به‌هۆی ململانێی نێوان پارته كوردستانییه‌كان و ناكۆكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر پرسی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
6- بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێم و،دۆسییه‌ی گرێبه‌ست و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم.
7- خراپی ئاستی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری وكاره‌با و ئاو‌و پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوڵاتیان.
8- زۆربوونی رێژه‌ی بێكاری و له‌كارخستنی كرێكاران له كۆمپانیاكان و،مایه‌پووچ بوونی هه‌زران كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر.
9- سه‌روه‌رنه‌بوونی یاسا و هه‌ڵاتن له‌سزا و گومانه‌كانی سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان.
10- كۆچی به‌ڵیشاوی گه‌نجان و خێزانه كوردستانییه‌كان به‌ره‌و ئه‌وروپا.
11- به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راو راده‌ربڕین وپێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ.
12- توندوتێژی و كوشتنی ئافره‌تان.
13- ده‌ستتێوه‌ردانی هه‌رێمایه‌تی له كاروباری ناوخۆی كوردستان و دروستكردنی قه‌یران.
14- كاریگه‌ری شه‌ڕی مه‌زهه‌بی وئاینی له‌ناوچه‌كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.به‌تایبه‌تی كاریگه‌ری ململانێی شیعه‌و سونه.
كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان فاكته‌رێكی كارابێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كانێكی به‌هێزبدات به بزاوتی مه‌ده‌نی له كوردستان كه ئامانجی چاكسازی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت و،جاڕنامه‌یه‌كیش بێت بۆ رێگه چاره‌ی هه‌رێمێكی په‌رله‌مانی دیموكراتی مه‌ده‌نی.ئێمه نامانه‌وێت تۆڕبه‌ندی یان هاوپه‌یمانییه‌ك رابگه‌یه‌نین،به‌ڵكو كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه رووبه‌رێكی كراوه بێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه هاوبه‌شن له‌گه‌ڵمان له به‌ها و چه‌مك بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كاربكه‌ین.بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و هاوته‌ریب كاربۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه بكه‌ین بۆ ئه‌و سیناریۆ بیزاركه‌ره‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌موومان تیایدا ده‌ژین.
پره‌نسیپ و ئاكاره‌كانی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان
سوود له ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی و تێكۆشانی به‌رده‌وامیان وه‌رده‌گرین له پێناوی ئازادی مرۆڤ و شكۆی ،ئه‌و تێكۆشانه‌ی كه به‌رهه‌می به‌رچاوی لێكه‌وتۆته‌وه له چه‌ندین ئاستدا،به‌تایبه‌تیش له ئه‌زموونی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كه تێده‌كۆشێت له پێناوی خه‌ڵك و پرسه‌كانیان به روانینێكی روون ورێگه‌چاه‌ری به‌رجه‌سته و، به‌رێكخستنێكی ئاسۆیی فراوان ،به‌ڵام چوارچێوه‌به‌ند كرا‌و له "كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی"دا له هه‌ر وڵاتێك.ئه‌م ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌ندانه به‌رده‌ستن بۆ سوود و كه‌ڵك وه‌رگرتن لێیان و به‌له‌به‌ر چاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانمان و ،هۆكاره‌كانی دیكه‌ش،له‌وانه یه‌كخستنی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌مان "كورشبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان"،چونكه ئێمه به‌شێكین له جیهانی شارستانی و،كارمان تێده‌كات و كاریان تێده‌كه‌ین،كلتوورمان به‌شێكه له كلتووری مرۆڤایه‌تی و،مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه سوود له سامانی به‌ها مرۆڤایه‌تییه ده‌وڵه‌مه‌ند به به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان وه‌ربگرین له‌وانه‌ش پره‌نسیپه‌كانی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی كه ساڵی 2001 له پۆرتۆ –ئه‌لێگری له وڵأتی به‌رازیل جاڕدراوه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كۆربه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی شوێن و رووبه‌رێكی كراوه‌یه بۆ :
• بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش ودیالۆگی دیموكراسیانه‌ی بۆچوونه‌كان.
• گه‌ڵاڵه‌كردنی پێشنیار و ئاڵوگۆڕی ئازادانه‌ی ئه‌زموونه‌كان.
• به‌ستنی په‌یوه‌ندی له پێناوی چالاكی كاریگه‌ر.
• تێكۆشان له پێناوی جیهانێكی دادپه‌روه‌رانه‌تر.
• دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی سوودبه‌خشانه له‌نێوان مرۆڤ و مرۆڤ،هه‌روه‌ها له نێوان مرۆڤ و زه‌وی.
• تێكۆشان دژ به هه‌ژاری ونه‌بوونی و برسێتی.
• نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ودواكه‌وتویی.
• چاره‌سه‌ری كارا‌و خۆڕاییانه‌ی ته‌ندروستی بۆ هه‌مووان.
• كاركردن له پێناوی كلتووری مرۆیی و،رێزگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه كلتوورییه‌كان.
گرنگیدان به گروپه په‌راوێزخراوه‌كان وكاركردن بۆئه‌وه‌ی خۆیان نوێنه‌رایه‌تی خۆیان هه‌بێت
گرنگیدان به كشتوكاڵ وپاڵپشتی جوتیاران وقه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌یان له لایه‌ن كۆمپانیاكانی نه‌وت
پێكهێنانی گروپی ناره‌زایه‌تی بۆ داكۆكی له چین وتوێژه كانی كۆمه‌ڵگا
كاركردن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان
دژایه‌تی ره‌چه‌ته‌كانی بانك وسندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یره‌وكردنی سیاسه‌تی نیولیبرالیزمی ئابوری له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم
دژایه‌تی به‌حزبیكردنی هێزه كانی پێشمه‌رگه‌و ناوه‌خۆ و به‌كارهێنانیان له ململانێیه سیاسیه‌كان
فشاردروستكردن دژبه به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی وئازادی راده‌ربرین وپاراستنی چالاكوانان ورۆژنامه‌وانان له هه‌ره‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵات
به‌سه‌رچاوه‌گرتن له‌و ئه‌زموونه پێشڕه‌وه‌دا،كه به‌شێك له كوردستانیان تیایدا به‌شداربوون له رێگه‌ی به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی، گه‌یشتین به‌م خاڵه گرنگانه:
1- به‌شداربووانی ئه‌م كۆڕبه‌نده بڕوایان وایه كه باشوری كوردستانی –عێراق ،هه‌رێمێكی فیدرالی دیموكراتی مه‌ده‌نییه و،رێگه به‌هیچ جیاكارییه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز یان ره‌نگ یان ئاین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه نادات و هه‌مه‌چه‌شنی ده‌پارێزێت.
2- بڕوامان به رێگه‌چاره‌ی ناتوندوتیژی هه‌یه،وه‌ك تاكه رێگه بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری وراده‌ربڕین و،به‌هه‌موو ئامرازه‌كانی تێكۆشانی ناتوندوتیژی رووبه‌رووی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌بینه‌وه كه بیه‌وێت ئه‌و به‌هایانه له‌ناوببات یان زه‌وتی بكات.
3- كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان پابه‌نده به‌هاوكاریكردن وكاری خۆبه‌خشانه،هه‌روه‌ها پره‌نسیپی زیاده كه‌م خه‌رجی له چالاكی و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كان.
4- كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هاوبه‌شێكی بنچینه‌ییه نه‌ك لاوه‌كی له بونیادنانی كۆردستانێكی فیدرالی په‌رله‌مانی دیموكراتی علمانی مه‌ده‌نی،دوور له دیكتاتۆریه‌ت و خۆسه‌پاندن وحوكمی تاك لایه‌نه.هه‌روه‌ها تاك و بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه له‌رێگه‌ی ئامارازه ناتوندوتیژه‌كانه‌وه داوای چاكسازی و گۆڕانكاری بكه‌ن.
5- به‌لای ئێمه‌وه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بریتییه له هه‌موو تاك و دامه‌زراوه‌وچالاكی و رێكخراو كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و یه‌كێتی و سه‌ندیكاكان كه كارده‌كه‌ن به شێوازی ناتوندوتیژی بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و توێژانه‌ی كه پێویستیان هه‌یه هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و،بۆخۆشیان دووره‌په‌رێزی گه‌نده‌ڵی وتوندوتیژی و تایفه‌گه‌رایین و،په‌ره‌نسیپی كاری خۆبه‌خشی و قازانج نه‌ویستی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و هاوكاریكردن به‌كه‌مترین تێچوو.
6- بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستان ئه‌و گردبوونه‌وه مه‌ده‌نیانه‌ن كه دوورن له جیاكاری ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زیی و..تد.كه تێده‌كۆشن به ئامرازه ناتوندوتیژه‌كان له پێناوی چاكسازی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ،جا ناو وشێوه‌و ئامرازه‌كانی گردبوونه‌وه‌یان هه‌رچۆنێك بێت.ئه‌وانه‌ی كه كاری رێكخراوه‌یی ده‌كه‌ن وه‌ك گردبوونه‌وه‌و رێپێوان و مانگرتن یان ئه‌وانه‌ی كه ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری ده‌خه‌نه خزمه‌ت ئامانجه ره‌واكانیان ،نموونه‌ی گردبوونه‌وه‌كانی سه‌رتۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه.
7- كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان كارده‌كات له‌گه‌ڵ كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق له چوارچێوه‌یه‌كی هاریكاریكردندا،كه پێكه‌وه تێده‌كۆشن له‌پێناوی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان و،پێكه‌وه‌بڕیارده‌ده‌ن كه ئه‌و چوارچێوه ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ كاری هاوبه‌ش چۆن ده‌بێت.
8- كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان كارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی جیا جیا بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌رییه‌كان،ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان به ئامانجه‌كانی كۆڕبه‌ند هه‌یه له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له سوریا و توركیا وئێران.
9- كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان پێكدێت له:
- بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌رییه‌كان.
- سه‌ندیكا كانی كرێكاران و جوتیاران و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان.
- رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێكخراوه ناحكومییه‌كان.
- داكۆكیكه‌رانی بواری مافی مرۆڤ و ئازادییه گشتییه‌كان.
- چالاكوانان و بزوتنه‌وه ورێكخراوی كه‌مینه كان.
- بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تان و ژنان.
- بزوتنه‌وه‌ی لاوان وگه‌نجان.
- چالاكوانان وداكۆكیكه‌ران له دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئامانجه‌كانی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان:
• دۆزینه‌وه‌و دانانی فه‌زایه‌كی كراه بۆ پاڵپشتیكردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی دیموكراتی مه‌ده‌نی دامه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له ئازادییه‌كانی تاكه‌كه‌س و په‌یڕه‌ویكردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
• گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخی گشتی و پێشه‌وه‌چوونه‌كانی له‌رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.
• گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخ و رۆڵی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و چۆنێتی كاراكردنی رۆڵیان له پێناوی بونیادنانی دیموكراسی راسته‌قینه.
• گفتوگۆ له‌باره‌ی رۆڵی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له پاڵپشتی دۆزی ره‌وای باشوری كوردستان – عێراق و،پشتگیریكردنی بزاوتی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان.
نه‌خشه رێگای كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان
- بڵاوكردنه‌وه‌ی ره‌شنووسی "به‌ره‌و دامه‌زراندنی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی باشوری كوردستان- عێراق " بۆ گفتوگۆی گشتی وكراوه و كۆكردنه‌وه‌ی راوسه‌رنج وپێشنیارله‌باره‌یه‌وه.
- گرێدانی كۆڕوكۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به پره‌نسیپ و ئامانجه‌كانی كۆڕبه‌ند به شێوه‌یه‌ك كه بازنه‌ی گفتوگۆكان فراوان بكرێت تا زۆرترین تۆڕ‌و رێكخراو بزاوتی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكه كه له‌خۆبگرێت .
- گرێدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌شاری هه‌ولێر بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دروستبوونی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به‌لایانه‌وه گرنگه.
- ده‌سته‌به‌ركردنی توانای مرۆیی و دارایی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكیانه:
1- كۆنفرانسی ره‌وشی مافه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان،تا كۆتایی مانگی ئاداری 2017 ببه‌سترێت.
2- كۆنفرانسی پته‌وكردنی مافی ئازادی بیر‌ورا له هه‌رێمی كوردستان تا كۆتایی مانگی ئایار ببه‌سترێت.
3- كۆنفرانسی پاراستنی مافی كرێكاران ـ تاوه‌كو ئایار 2017 ببه‌سترێت.
4- ئه‌نجامدانی كاره‌كانی یه‌كه‌م كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان تا كۆتایی ساڵی 2017 ببه‌سترێت.
میكانیزم و رێگاكانی كاركردن:
- تیمی كاری كۆڕبه‌نده‌كه،كه پێكدێت له ژماره‌یه‌ك لێژنه‌ی كراوه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه كۆربه‌نده‌كه به‌لایانه‌وه گرنگه،به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشووتر به‌شداربوون له كۆڕبه‌نده هه‌رێمایه‌تی وجیهانییه‌كان .ئه‌م لێژنانه ئاسۆیی ده‌بن و ده‌نگه‌كان تیایدا یه‌كسانن ،گرنگترین ئه‌و لێژنانه‌ش بریتین له:
1- لێژنه‌ی پلانی ستراتیجی: كه هه‌ڵده‌ستێت به درێژه‌دان به گفتوگۆ له‌سه‌ر پره‌نسیپ وئامانجه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی توانای مرۆیی ودارایی بۆ كاروباره‌كانی كۆڕبه‌ند.هه‌روه‌ها دانانی به‌رنامه‌ی كۆربه‌ند و داڕشتنی راگه‌یه‌ندراوو نوسراوه‌كانی كۆڕبه‌ند .هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری لێژنه‌كانی دیكه.
2- لێژنه‌ی په‌یوه‌ندی وبه‌رده‌وامی: سه‌ردانیكردنی هه‌موو لایه‌نه كاراكان بۆ بانگهێشتكردنیان بۆ ناو كۆڕبه‌نده‌كه.
3- لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆڕبه‌ند: هه‌ڵده‌ستێت به راییكردنی كاروباری لۆجستی كۆڕبه‌ند.
4- لێژنه‌ی راگه‌یاندن ودیكۆمێنتكردن: كاروباری روماڵی راگه‌یاندن ودیكۆمێنتكردنی كاروباره‌كانی كۆڕبه‌ند له ئه‌ستۆده‌گرێت.
5 – لێژنه‌ی سیاسی كاری چاودێری ره‌وشی سیاسی و به‌دواداچونی سیاسه‌ته‌كانی وڵات ده‌بێت
6- لێژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له باره‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی وناره‌زایه‌تییه كۆمه‌ڵایتییه‌كان كارده‌كات
7- لێژنه‌ی ئابوری به‌دواداچون له‌باره‌ی سیاسه‌تی ئابوری ودرایی هه‌رێم ورووبه‌روو بونه‌وه‌ی نیولیبرالیزم كارده‌كات
8- لێژنه‌ی ژنان له‌باره‌ی كێشه‌ی توندوتیژی وپه‌راوێزخستنی ژنان وچۆنیه‌تی كاراكردنیان له بریاری سیاسی كارده‌كات .
- ده‌نگدان بۆ بڕیار دان ته‌نها بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و لێژنانه‌یه‌و ،شێوه‌ی زۆرینه‌ی ساده په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
- كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كان چ به‌شێوه‌ی دیداری راسته‌وخۆبێت له شوێنێكدا یا له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه.
تكایه تێبینی و راسپارده‌كانتان بۆ ئه‌م ئیمه‌یله بنێرن:
Email: این آدرس ای‌میل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید