بەمەبەستی گفتوگۆكردن دەربارەی كۆرسی جێندەر بۆ بەشەكانی راگەیاندنی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان، چالاكانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی و چۆمان هەردی بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر وگەشەپێدانی زانكۆی ئەمریكی لەسلێمانی 24ـی 1ـی 2022 سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستیانكرد.

 

 

 

خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون پێشوازی لەچالاكییەكرد كە ئامانج لێی خوێندنی كۆرسی جێندەرە لەبەشەكانی راگەیاندنی لەزانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستاندا.

 

بڕیاروایە پاش گفتوگۆكردنی لەئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، گشتاندنێك بۆ سەرجەم زانكۆ وپەیمانگاكان بكرێت بۆ جێكردنەوەی كۆرسی جێندەر لەپرۆگرامەكانی خوێندنی بەشەكانی راگەیاندن.

 

‎ئەم چالاكییە لەچواچرچێوەی پڕۆژەی "دەنگەكانمان"ـە كە پڕۆژەیەكە ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەپاڵپشتی ڕێكخراوی ئینتەرنیوز لەعێراق و هەرێمی كوردستان جێبەجێی دەكات، ئامانجی پڕۆژەكە پاڵپشتیكردنی ڕۆژنامەنوسانی رەگەزی مێیە وبرەودانە بەیەكسانی جێندەری لەمیدیادا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار: