له ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نۆڤاكتی ئیسپانی یه‌كه‌م خولی په‌ره‌پێدانی توانای كارمه‌ندان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌ستپێكرد له شاری هه‌ولێر.
به‌شداربووانی خوله‌كه بریتین له ٢٠ كارمه‌ند و چالاكی مه‌ده‌نی ناو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه له پارێزگا جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن.
بڕیاره خوله‌كه یه‌ك مانگ بخایه‌نێت و ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی توانای به‌شداربووانه له ڕووی مه‌عریفه‌ی تیۆری له‌بواره‌كانی وه‌ك مافه‌كانی مرۆڤ، جێنده‌ر، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، و ئاشتی و چاره‌كردنی ململانێ.
ئه‌م خوله به‌شێكه له زنجیره خولێك كه بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌رده‌وامی هه‌بێت.
ڤیدیۆ: