له ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی ۆركشۆپێكی یه‌ك ڕۆژه‌ی له‌شاری هه‌ولێر بۆ٢٠ گه‌نج و لاوی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و موسل و كه‌ركوك ڕێكخست.
ئامانج له ۆركشۆپهكه گفتوگۆكردن بوو ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی گه‌نجان و لاوان له كاروباری گشتی و ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و یاساییانه‌ی دێنه پێشیان بۆ به‌شداریه‌كی كاراتر. هه‌ر له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكاندا ڕۆڵ و به‌شداری گه‌نجان و لاوان له بواره‌كانی په‌یوه‌ست به گۆڕانی كه‌ش و هه‌واو پاراستنی ژینگه خرانه به‌رباس.
بڕیاره له‌ماوه‌كانی داهاتوودا چالاكی هاوشێوه له هه‌ردوو پارێزگای به‌سره و به‌غداد بۆ گه‌نجان و لاوانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووریش ئه‌نجام بدرێت به ئامانجی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و گه‌ڵاڵه‌كردنی لیستێك له ڕاسپارده‌ی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی به‌شداری گه‌نجان و لاوان له كاروباری گشتی و گه‌یاندنیان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ئه‌م چالاكیه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی فراوانكردنی مه‌ودای كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه رێكخراوی ئاشتی و ئازادی جێ به‌جێی ده‌كات به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی فریاگوزاری میلله‌تی نه‌رویجی و به پاڵپشتی دارایی وه‌كاله‌ی سویدی بۆ هه‌ماهه‌نگی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به ووزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید.