له ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣، نوێنه‌ری ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به‌شداریكرد له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری كه به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له شاری هه‌ولێر رێكخرابوو. ئامانج له كۆبونه‌وه‌كه وه‌رگرتنی دیدوبۆچوونی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌سانی پسپۆڕ و ئه‌كادیمی بوو ده‌رباره‌ی بیرۆكه‌ی پێشنیازه یاسای تایبه‌ت به گوتاری ڕق وكینه له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه چوارچێوه‌ی یاسایی و میكانیزمه‌كانی سنورداركردن و نه‌هێشتنی گوتاری ڕق و كینه به گرنگیه‌وه باسیان لێوه‌كرا، نوێنه‌ری ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی تیشكی خسته‌سه‌ر پێویستی له‌باربوونی زه‌مینه‌ی ده‌ركردن و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی وه‌ها یاسایه‌ك و مسۆگه‌ركردنی پاراستنی مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین.