بەئامانجی سودوەرگرتن لەئامڕازەكانی راگەیاندن، رێكخراوی ئاشتی وئازادی ژمارەیەك راهێنان لەكەركوك بۆ گەنجانی پێكهاتە جیاوازەكان رێكدەخات كە تیایدا لەبارەی كاریگەریەكانی میدیا وسودوەرگرتنلێی بۆ گۆڕانكارییە كۆمەڵایەتییەكان ئاشنا دەكرێن.
شنۆ قانغ بەڕێوەبەری پڕۆژە لەرێكخراوەكە رای گەیاند: بۆماوەی سێ رۆژ لە16ـی ئازاری 2023ـەوە دەستمان بەدووەمین راهێنانكردووە كە بەشداربوان ژمارەیەك لەكوڕان و كچانی پێكهاتە جیاوازەكانی كەركوكن وبەشێكیان چالاكوان وبەشێكیان میدیاكارن"
شنۆ وتیشی: " ئامانجی ڕاهێنانەكە پەرەپێدانی تواناكانی گەنجانە لەهەردو رەگەزەكە، بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری كاری خۆبەخشانە بكەن ورابهێنرێن لەسەر كاریگەرییەكانی هۆكارەكانی راگەیاندن لەبنیاتنانی ئاشتی وپێكەوە ژیانی ئاشتیان".
ڕاهێنانەكە لەژمارەیەك تەوەر پێكهاتبوە، لەوانە؛
1- شیكردنەوەی دۆخی كۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، ئابووری وژینگەیی كۆمەڵگە.
2- چۆنیەتی بەكارهێنانی میدیا بۆ گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی وهۆشیاری بۆ پرسەكانی مافی مرۆڤ.
3- كاری پێكەوەیی وپەیوەندی كاریگەر و سەركردایەتی ئەرێنی.
"ئەم ڕاهێنانە یارمەتی كوڕان وكچانی چالاكوان دەدات بۆ بەرزكردنەوەی زانیاری ولێهاتوییەكانیان وزیاتر فێردەبن لەوەی كە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بەربەست وئالنگارییانە بكەن كە لەكاری خۆبەخشیدا ڕوبەڕویان دەبێتەوە، هەروەها سەكۆیەكی گونجاویان بۆ دەڕەخسێندرێن بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزمون وزانیاری لەگەڵ هاوكارەكانیان. شنۆ قانع وای وت.
ئەم راهێنانە یەكێكە لەچالاكییەكانی پڕۆژەی (جسرا) كە رێكخراوی ئاشتی وئازادی بەهاوبەشی لەگەڵ رێكخراویMensen met enn Missie لەكەركوك جێبەجێی دەكات