ئه‌مڕۆ ٢٠ی ته‌مموزی ٢٠٢٣، ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی له پاش كۆنگره‌ی سێیه‌می ڕێكخراو له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی ڕێكخراو و دابه‌شكردنی ڕۆڵ و بهرپرسیاریهتیهكان له‌ناو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.
هه‌روه‌ها باس له ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی سێیه‌می ڕێكخراو و به‌دواداچوونی ئه‌و بڕیار و ڕاسپاردانه كرا كه له كۆنگره ده‌نگیان له‌سه‌ردراو جێگیركران. به پشت به‌ستن به په‌یڕه‌وی ناوخۆی ڕێكخراو و له پێناو پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ڕێكخراو، بڕیاردرا به سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ڕێكخراو له‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له پێگه‌ی بڕیارداندان له‌ناو پارته سیاسیه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش كه سه‌رۆك یان جێگیری ڕێكخراوێكی تری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نین.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ده‌رگای وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ بكرێته‌وه كه به‌شێوه‌ی مه‌رجدار ده‌بێت و بڕیاره له ئاینده‌دا شێواز و میكانیزم و مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی بڵاوبكرێنه‌وه. بڕیاره ئه‌نجومه‌نه‌كه له هه‌فته‌كانی داهاتوودا كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌شه‌جیاوازه‌كانی ڕێكخراو سازبكات له‌پێناو جێبه‌جێكردنی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌ی سێیه‌م و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاروچالاكیه‌كانی ڕێكخراو.