بەبەژشداری هونەرمەندانی پێكهاتە نەتەوەیی وئاینییەكانی كەركوك وبەئامانجی بەرزكردنەوەی گیانی هاوكاری ولێبوردەی وكەمكردنەوەی وتاری رق و توندویژی، تیمێكی خۆبەخشی شارەكە وۆركشۆپێكی هونەریان رێكخست.
 
 
وۆركشۆپەكە لەچواچرچێوەی چالاكییەكانی جیسرا لە9/1/2024 بەڕێوەچوو كە تیایدا هونەرمەندانی پێكهاتەكانی كورد، عەرەب، توركمان، مەسیحی وكاكەیی تیایدا بەشداریانكرد و ژمارەیەك چالاكی هونەرییان پێشكەش بەئامادەبوانكرد.
 
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن رێكخراوی ئاشتی وئازادی بەهاوكاری رێكخراوی Mensen met een Missieـی هوڵەندییەوە جێبەجێدەكرێت.