بەبەشداری نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 2ـی ئایاری 2024 لەشاری هەولێر، رێكخراوی ئاشتی وئازادی كۆنفرانسی كۆتایی پڕۆژەی بەهێزكردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان وعێراق ئه‌نجامدا.

 

كۆنفڕانسەكە به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ژمارەیەك لایه‌نی حكومی ونوێنه‌ری كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ونوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سانی ئه‌كادیمی و شاره‌زایانی بواره‌كه‌ بەڕێوەچوو.

 

بارزان ئه‌كره‌م مه‌نتك سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی هەرێمی كوردستان لەوتەیەكیدا رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بەرز نرخاند و پێزانینی خۆی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكە پیشاندا.

 

ئیڵدیكو هروبوس جێگری بەرپرسی کاروباری گشتی لەکونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر وێڕای سوپاس وپێزانینی بۆ رێكخراوی ئاشتی، پیرۆزبایی له‌و 21 رێكخراوه‌ش كرد كه‌ له‌ماوه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا بەشداربون وهیواشیخواست كە وه‌ك رێكخراوی كارا له هه‌رێمی كوردستان وعێراقدا كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن.

لەچالاكییەدا بڕوانامه‌ی به‌شداریكردنی بەخشرایە رێكخراوەكان.

 

لەپەراوێزی چالاكییەدا لەپانێلێكدا كە بارزان سابیر به‌رپرسی به‌شی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان ئامادەیبوو ره‌وشی ئێستا كاری رێكخراوه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان وعێراق تاوتوێكرا، ئەمە سەرەڕای په‌یوه‌ندی نێوان فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی لەهەرێم ورێكخراوه‌كان.

 

پڕۆژه‌ی راهێنان بۆ بەهێزتركردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان وعێراق، پڕۆژه‌یه‌ك بوو له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا بۆ رێكخراوه‌كانی (كه‌ركوك، هه‌ڵبجه‌، شێخان وهەولێر) ئه‌نجامدرا، پرۆژەكە رێكخراوی ئاشتی وئازادی جێبەجێیكرد وكونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا لەهه‌ولێر پاره‌داریكرابوو