ڕۆژی 3ی ئایاری 2024 ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی پڕۆژەی کەمپی ڕاهێنانی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕێکخست، بە بەشداری جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا پامێلا هاک.

 

لە بۆنەکەدا پانێڵی جیاواز لەسەر چیرۆکی سەرکەوتنی پڕۆژەکە و گفتوگۆ هەبوو سەبارەت بە دۆخی کارکردنی ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان، ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێرسپۆنسەرکرابوو بە هاوکاری سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە کوردستان و لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادییەوە جێبەجێ کرا، پڕۆژەکە  20 ڕۆژنامەنووسی بە ئامانج گرت لە هەریەکە لە شێخان و کەرکوک و هەڵەبجە.