"بەرەو نووسینی پلانی نیشتمانی عێراق بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٠"

(راگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی)

 

لە 4ی ئایاری 2024، نوێنەرانی لایەنە فەرمییە پەیوەندیدارەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، نوێنەرانی لاوان لە عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق، ڕێککەوتن لەسەر هەنگاونان بەرەو نووسینەوەی پلانی نیشتمانی عێراق بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری 2250 بەپێی تایبەتمەندییەكانی عێراق بە سوود وەرگرتن لە پلانەکانی پێشووتری حکومەت ، لەوانە پلانی پەرەپێدان و سیاسەتی دانیشتووان، پلانی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی پەڕگیر و پلانی بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رك و كینە.

 

ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچێوەی وۆرکشۆپێکی ڕاوێژکاریدا دێت کە لەلایەن (ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی)ەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ٢ تا ٤ی ئایاری ٢٠٢٤ ڕێکخرابوو، بەبەشداری لایەنە فەرمییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزارەتی وەرزش و لاوان لە عێراق، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاوی چالاکوانی لاو لە سەرانسەری عێراق و هیرێمی كوردستان، و نوێنەری ڕێکخراوە ناوخۆییەکانی پەیوەندیدار بە لاوان.ئامانج لەم وۆرک شۆپە ڕاوێژکارییە گفتوگۆبوو بۆ دانانی نەخشەڕێگایەک بۆ ئامادەکردنی پلانێکی نیشتمانی عێراق سەبارەت بە بڕیاری ٢٢٥٠ و بەشداری و پاڵپشتی لایەنە جیاجیاکان، جگە لە تاوتوێکردنی ئەو بیرۆکە بنەڕەتیانەی کە دەبێت لە پلانی نیشتمانیدا جێگیر بکرێن و میکانیزمەکانی کارکردن لەسەری.

 

“پێویستە لاوان ڕۆڵی دیار و ڕاستەقینەیان هەبێت لە كۆمەڵگادا بەو پێیەی گەنجان بنەمای بنیاتنانی وڵات و ئاوەدانی و گەشەپێدانن،ئەوان چەندین مافیان هەیە کە پێویستە بۆیان دابینبكرێت، لە بەرامبەریشدا ئەوان ئەرکی زۆر زۆریان لەسەرە. لە سەرۆکایەتی کۆمار پشتگیری لە هەموو ئەو هەوڵ و پلانانە ده كین کە بەشداری گەنجان زیاتر دەكات لە “هەموو بوارەکاندا” ئەمە لێدوانی دکتۆر عەدنان ئیبراهیم، ڕاوێژکاری جەنابی سەرۆک کۆماری عیراقە.

لای خۆیەوە نوێنەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتار نور نافع، دووپاتی کردەوە کە ئەم وۆرک شۆپە دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە و ئەم پڕۆژەیە پلاتفۆرمێکی ئومێدبەخشە بۆ گەنجان، بەتایبەتی کە بڕیارنامەی 2250 دەرفەتێکە بۆ وەبەرهێنان لە وزەکانی گەنجان. ئیمه له ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری گەنجان دەکین, من بە شەخسیی هەوڵ دەدەم پشتگیری لە هەر بڕیارنامەیەک یان ڕاسپاردەیەک کە پێشکەش بکرێت لەم وۆرک شۆپە خزمەت بە چاکەی گشتی دەکات، هەروەها کاردەکەین بۆ ئەوەی بڕگەکانی بڕیارنامەی ٢٢٥٠ لە یاساکانی داهاتوودا لە ڕێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بخەینەڕوو بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجان و بەهێزکردنیان لە ڕێگەی یاساکانی عێراقەوە.

 

لای خۆیەوە بەڕێز حەسەن ئەلسەعدی نوێنەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق دووپاتی کردەوە کە “جەنابی سەرۆک وەزیران بەڕێز محمد شیاع ئەلسودانی و حکومەتەکەی و بەرنامەی حکومەتەکەی گەنجانیان خستە سەرووی هەموو بەرنامە و دەستپێشخەرییەکان. ئەم وۆرک شۆپە ڕاوێژکارییە و پڕۆژەکەی “پێشخستنی بەشداریکردنی گەنجان لە بنیاتنانی ئاشتی و ئاسایش” سەرلیستی كارەكانە بۆ هەموو بەرنامە و دەستپێشخەرییەکان، یەکێکە لە گرنگترین ئامانجەکان کە حکومەت و نووسینگەی سەرۆکوەزیران کاری لەسەر دەکەن بۆ بەشداریکردنی کاریگەر لە کۆتاییهێنان بە توندوتیژی کۆمەڵایەتی و پشتگیریکردنی گەنجان لە گەیشتن بە قۆناغە پێشکەوتووەکان لە بنیاتنانی کۆمەڵگاکانیان، و چوونە ناو بازاڕی کار و بەرزکردنەوەی ڕۆڵیان لە هەموو بوارەکاندا. نووسینەوەی پلانی نیشتمانی بۆ بڕیاری ٢٢٥٠ بەرپرسیارێتی هەموولایەكمانە بە هاوکاری ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامەکان هەروەها کۆمەڵێک دەستپێشخەری و مەکۆ لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت بە بەشداری هەمووان لایەم لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت ولاوان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

 

لای خۆیەوە بەڕێز د.محمد ئەلبەیاتی، نوێنەرایەتی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق ڕایگەیاند، گەنجانی عێراق شایەنی هەموو گرنگیدان و پاڵپشتی و ڕەخساندنی دەرفەتن بۆ بەشداریکردن لە بڕیاردەران، هەروەها بەشداریکردن بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دوور لە تیرۆر و توندڕەوی، و داوای چالاککردنی ڕۆڵی خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا لە ڕێگەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی بڕیارنامەی ٢٢٥٠.

خاتوو سۆها جەعفەر، نوێنەری وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەوڵانە دەرفەتێکی گرنگە بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە تەواوی پاڵپشتی هەموو ئەو هەوڵانەیە کە یارمەتیدەرن لە ئامادەکردنی پلانێکی نیشتمانی کاریگەر لە سه ر بڕیارنامەی ٢٢٥٠.

 

بەڕێز ئەزمەر خەلیل، نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە پلانێکی نیشتیمانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٠ دابڕێژرێت بە شێوەیەک کە ڕەچاوی تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق بکات، لە پێکهاتە و ئامادەکاری و جێبەجێکردنی پلانەکە، هەروەها لە ناوەڕۆکی پلانە نیشتمانیەكەدا.

 

ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی دووپاتی دەکاتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە جیاجیاکانی پەیوەندیدار بە بڕیارنامەکە، هەوڵەکانی بەردەوام دەبن بۆ هەماهەنگی و یەکخستنی هەوڵەکان لەسەر ئاستە جیاجیاکان بۆ هەموو لایەنەکان بە مەبەستی هاوکاربوون لە گەیشتن بە ئامادەکردنی زەمینەیەکی گونجاو بۆ ئامادەکردنی پلانێکی نیشتمانی بۆ بڕیارنامەی ٢٢٥٠، کە زەمینەسازی بۆ (بەهێزکردنی بەشداری گەنجان لە بنیاتنانی ئاشتی و ئاسایش) ئامادە دەکات.

 

لێرەوە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی داوا لە هەموو لایەنەکان و ئاژانسەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان دەکات کار بۆ کاراکردن و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2250 سەبارەت بە گەنجان و ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن. هەروەها داوا لە هەموو لایەک دەکات پاڵپشتی هەموو هەوڵەکان بکەن بۆ گەیشتن بە پەرەپێدانی پلانێکی تۆکمەی نیشتمانی عێراق کە ڕێبازێکی هاوکارانە لە کارەکانیدا بگرێتەبەر و تایبەتمەندییەکانی هەرێم و پارێزگارەکان لە ناوەڕۆکەکەیدا لەبەرچاو بگرێت.

 

ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی

6ی ئایاری ٢٠٢٤