رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لە رێككەوتی 8-9ی حوزەیران خولێكی راهێنانی بۆ ژمارەیەك تیمی خۆبەخشی لاوانی پارێزگاكانی باشورو باكوری عێراق رێكخست.
 
 
لە خوولەكەدا تیشكخرایە سەر گرنگی كاری بەتیمی و قۆناغەكانی گەشەكردنی و ئەو بەربەست و كێشانەی كە رووبەڕووی دەبنەوە لەگەڵ چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەیان و دانانی رێككەوتنامەی كاری ناوخۆیی و پلانی كاری ستراتیژی بۆ تیمەكان.
 
شایەنی باسە ئەو خوولە بەشێكە لەكاری رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بە ئامانجی پەرەپێدانی دەستپێشخەرییە كۆمەڵایەتییەكان لەسەرانسەری عێراق و #هەرێمی_كوردستان.