لە رێكەوتی ٦ - ٨ی تەمموزی ٢٠٢٤ ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی وۆرکشۆپێکی ڕاهێنانی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئۆفیسی بەڕێز سەرۆک وەزیران ئەندازیار محمد شیاع ئەلسودانی و گەنجان (كچان و كوڕان) لە هەموو عێراق، ئەم وۆرک شۆپە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادیە بۆ پاڵپشتی و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی لاون لە عێراق وهەرێمی کوردستان لە پڕۆسەی بنیاتنانی ئاشتی و بڕیاردان.
وۆرکشۆپەکە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژی بەردەوام بوو، تیایدا تیشک خرایە سەر بنیاتنانی تواناکانی گەنجان لەسەر میکانیزم و ستراتیژییەکانی داکۆکیكردنی کاریگەر بەرەو چالاککردن و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٠ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە گەنجان و ئاشتی و ئاسایش.
جگە لەوانەش وۆرکشۆپەكە گفتوگۆی لەخۆگرتبوو کە تیایدا لاوانی كچ و كوڕ لە پارێزگا جیاجیاكانی عێراق و هەرێم بەشدارییان تێدا کرد، کە تیایدا بیرۆکەکانیان خستەڕوو و تیشکیان خستە سەر پێداویستییەکانیان بەمەبەستی وەرگێڕانیان بۆ ڕاسپاردە و هەنگاوی ڕاستەقینە بەرەو چارەسەر و ڕێگاکانی باشترکردنی واقیعی گەنجان لەعێراق و هەرێمی کوردستاندا.
هەموو ئەمانەش لە چوارچێوەی گشتی پڕۆژەیەكدا دێن کە ئامانجی ئەوەیە پلانێکی نیشتمانی دابڕێژێت بۆ بڕیارنامەی ٢٢٥٠ له عیراق و هەرێمی كوردستان و پەسند بکریت.
شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، بەو پێیەی پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی گەنجان دەربڕیوە، کە 68%ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنن.
ئەم وۆرک شۆپە لە چوارچێوەی پڕۆژەی “پێشخستنی بەشداریکردنی گەنجان لە بنیاتنانی ئاشتی و ئاسایش”دا دێت، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی جێ بەجێ دەكرێـ ،بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاری گەلی نەرویج (NPA) و بە پاڵپشتی دەزگای هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی سوید (SIDA) .