__

 

لە ڕۆژانی 2 و 3ی ئابی 2024، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە پارێزگای هەولێر چالاکییەکی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی گەنجانی پارێزگا جۆراوجۆرەکانی عێراق، کە تێیدا ڕەشنووسی ئامانجە پێشنیار کراوەکانی پلانی نیشتمانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2250ی ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆماردا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا.


پوختەی ئامانجە پێشنیار کراوەکانی ڕەشنووسی:
● بەرزکردنەوەی بەشداریکردنی گەنجان: ئامانجی پلانەکە زیادکردنی بەشداریکردنی گەنجانە لە پرۆسەکانی بڕیاردان لە هەموو ئاستەکاندا لەناو دامەزراوەکاندا.
● بنیاتنانی میکانیزمەکان بۆ ڕێگریکردن لە ململانێکان و بنیاتنانی ئاشتی: دامەزراندنی میکانیزمی نیشتمانی و ناوخۆیی کاریگەر بۆ ڕێگریکردن لە ململانێکان و پێشخستنی پرۆسەکانی بنیاتنانی ئاشتی.
● هاوئاهەنگی یاسا و سیاسەتەکان: هاوئاهەنگی یاسا و سیاسەتی نیشتمانی لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەک کە هاوتا بێت لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
● بەشداریکردنی گەنجان لە لیژنەکاندا: چالاککردنی ڕۆڵی گەنجان لە لیژنە جیاوازەکاندا بۆ دڵنیابوون لە نوێنەرایەتی کاریگەریان.
● بەهێزکردنی کەناڵەکانی پەیوەندی: پەرەپێدانی کەناڵەکانی پەیوەندی کاریگەر لە نێوان گەنجان و حکومەت بۆ دڵنیابوون لە کارلێکی بەردەوام و بنیاتنەر.
● پشتگیریکردنی ڕێکخراوەکانی گەنجان: پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ ڕێکخراو و دەستپێشخەرییەکانی سەرکردایەتی گەنجان.
● چالاککردنی ناوەندەکانی گەنجان: بەهێزکردنی ڕۆڵی ناوەندەکانی گەنجان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
● هاوبەشی نێوان کۆمەڵگای مەدەنی و حکومەت: دەستەبەرکردنی هاوبەشییەکی ڕاستەقینە و کاریگەر لە نێوان کۆمەڵگەی مەدەنی و حکومەت لە جێبەجێکردنی کارنامەی گەنجان و ئاشتی و ئاسایشدا.


کۆتایی وۆرکشۆپەکە بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کۆتایی هات کە تیایدا نوێنەری ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی دیدگای ڕێکخراوەکەی بۆ ئەم کارنامەیە و پێشنیارەکانی بۆ جێبەجێکردنی لە عێراق خستەڕوو، جگە لە وتارێکی نوێنەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، “رێزدار ئەندازیار محەمەد شیاع ئەلسودانی”، جگە لە دیدگای هەرێمی کوردستان لەڕێگەی نوێنەرەکەیەوە، “جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لاوان لە هەرێمی کوردستان” و ڕێگاکانی بەرەو پێشەوە بۆ بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی گەنجان لە پرۆسەکانی بنیاتنانی ئاشتی و بڕیاردان.


ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پڕۆژەی “پێشخستنی بەشداریکردنی گەنجان لە بنیاتنانی ئاشتی و ئاسایش”دا دێت، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاری گەلی نەرویج (NPA) و بە پاڵپشتی دەزگای هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی سوید (SIDA) .