ڕۆژی 10/8/2024 ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی دانیشتنێکی گفتوگۆ ئامێزی لە چوارچێوەی پڕۆژەی جیسرا بۆ ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی پێکهاتەکانی شاری کەرکوک لەسەر میکانیزمەکانی پێشخستنی پێکەوەژیانی نێوان پەیڕەوانی ئایینەکان بەڕێوەبرد.
دانیشتنەکە بە بەشداری نزیکەی٢٠ کەس بەڕێوەچو لە هەردو ڕەگەز، نوێنەر و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە میدیاییەکان لە پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکوکنیشتیمانی، ئایینی.
دانیشتنەکە سێ میحوەری سەرەکی لەخۆگرتبوو: زانینی واقیعی پێکەوە ژیانی نێوان ئایینەکان لە کەرکوک، شوێنی پرسەکانی پێکەوەژیان لە ڕووماڵکردنی میدیایی، و ئەو پرسە نیگەرانکەرانەی کە پێویستیان بە ڕووماڵکردن و سەرنجدان هەیە و پاشان گرنگی بەردەوامبونی پڕۆژەی جیسرا.