لە 18 ی ئابی 2024 ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە پارێزگای کەرکوک وۆرکشۆپێکی لەگەڵ ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجامدا کە لە بواری بنیاتنانی ئاشتی و بەرەوپێشبردنی ئاشتی کۆمەڵایەتیدا کار دەکەن.
لە وەرکشۆپەکەدا، هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای پارێزگاکە و باسکردنی کۆمەڵێک بیر و ڕێکار کە دواتر بۆ پڕۆژە و چالاکیەکان وەرگێڕدرێن کە لەلایەن ڕێکخراوە هاوبەشەکان لە پارێزگاکەدا جێبەجێ دەکرێن.