لەپێناو دروست کردنی کەناڵی هەماهەنگی بەهێز لەنێوان کۆمەڵگای مەدەنی و دام و دەزگای حکومی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی وۆرک شۆپێکی لە سلێمانی ئەنجامدا.
لەبەرواری 17/9/2024 ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لەشاری سلێمانی وۆرک شۆپێکی لەژێر ناونیشانی "لپێناو دروستکردنی کەناڵی هەماهەنگی بەهێز لەنێوان کۆمەڵگای مەدەنی و دام ودەزگای حکومی" ئەنجامدا.
 
لەوۆرکشۆپەکەدا چەندین رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی و دامودەزگای حکومی پەیوەست بەکاروباری ڕێکخراوەکان وەک : فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان، نوێنەی چەندین بەرێوەبەرایەتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و دەستەی دەست پاکی و بەرێوەبەرایەتی باج بەشدار بوون.
 
لە وۆرک شۆپەکە گفتوگۆی کراوە لەنێوان بەشداربووان ئەنجامدرا، لەکۆتایی چەندین دەرەنجام و پێشنیاری گرینگ خرانەڕوو.
 
ئەم چاڵاکییە یەکێکە لە زنجیرە چاڵاکیەکانی پرۆژەی "مبادرة" کە لەلایەن ئی یو EU پارەدار کراوە و لەرێگەی ڕێکخراوی یوپی پی Upp ئیتاڵیەوە بەهەماهەنگی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە هەرێمی کوردستان جێ بەجێ دەکرێت.