لەپێناوی پتەوكردنی توانای كارمەندانی بەشەكانی مافی مرۆڤ لە وەزارەتەكانی عێراق لە بواری نوسینی راپۆرتی مافەكانی مرۆڤ و بەدواداچوون بۆ راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی مافەكانی مرۆڤ.رێكخراوی ئاشتی و ئازادی و كۆمەڵەی چاودێری مافەكانی مرۆڤی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دادی عێراق/فەرمانگەی مافەكانی مرۆڤ لە چوارچێوەی پڕۆژەی (تەتویر) بۆ تواناسازی كۆمەڵگای مەدەنی كە یەكێتی ئەوروپا پارەداری دەكات و رێكخراوی پردێك بۆی ئیتاڵی بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی مەسەللە و سەنتەری نەجاح و رێكخراوی شاقۆفیان جێبەجێی دەكەن.خوولێكی راهێنان بۆ ماوەی سێ رۆژ ئەنجامدرا لەماوەی نێوان (19-21ی ئەیلوولی 2024) لەشاری هەولێر بۆ بەرپرسانی بەشەكانی مافی مرۆڤ لە وەزارەتەكانی عێراق و دەستە گرێنەدراوەكان بە وەزارەتەكان و نوێنەرانی هەرێمی كوردستان.
لە خوولەكەدا تیشك خرایە سەر سێ تەوەری سەرەكی كە یەكەمیان بریتی بوو لە بنەماكانی رێككەوتنامەكانی مافی مرۆڤ و ئەوی دووەمیان ئامرازە نیشتمانییەكان بۆ ئامادەكردنی راپۆرتە ناوخۆییەكان و سێیەمیشان بریتی بوو لە بەرجەستەكردن و پراكتیزەكردنی رێككەوتنامەو راپۆرتەكان و دۆزینەوەی چارە بۆ بەربەستەكان.خوولەكە بەشێوەیەكی كاراو بەهاوبەشی نێوان راهێنەرو بەشداربووان دەوڵەمەنتردەكرا وجەخت لە وەڵامدانەوەی پێشەییانە كرا لە بەدەمەوەچوون و وەڵامدانەوەی راسپاردە نێودەوڵەتییەكان.