لە 29 / 9 / 2024 ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی گفتوگۆیەکی لەسەر ڕەوشی کۆمەڵگای مەدەنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کۆمەڵێک نوێنەری دامەزراوە ناحکومییەکان بەتایبەتی نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نووسەران و ئەکادیمیست و ڕۆژنامەنووسان و توێژەران و ڕەخنەگران ڕێکخست.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر لەسەر کۆمەڵگای مەدەنی و مێژوو و گەشەسەندن و لایەنە یاساییەکانی. ئەم چالاکییە 25 نوێنەری ئەکتەرە ناحکومییە جیاوازەکانی کۆکردەوە و دیالۆگێکی بەرهەمدار لەسەر ڕۆڵی گرنگی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کۆمەڵگاکانماندا ئەنجامدا.
توێژینەوەکە لەلایەن ریكخراوی ئاشتی و ئازادی بە هەماهەنگی ریكخراوی ـUPP ـی ئیتالی و پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا پێشکەش کراوە. ئامادەبووان چالاکانە بەشداریان کرد و بیروڕا و تێڕوانینیان ئاڵوگۆڕ کرد کە گفتوگۆکەی دەوڵەمەند کرد.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، چەندین ڕاسپاردە پیشكەش كران بۆ بەهێزکردنی توێژینەوەکە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ڕەنگدانەوەی سەرنجی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بێت.
ئامانجی ئەم ڕاسپاردانە بەهێزکردنی چوارچێوەی یاسایی و پەرەپێدانی دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیە لە عیراق و هەریمی كوردستان