لە 22 ی ئاب تا 13 ی ئەیلوولی 2024، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی (PFO) بە پاڵپشتی ڕێکخراوی فریاگوزاری گەلی نەرویج (NPA) و دەزگای هاوکاری نێودەوڵەتی سویدی بۆ گەشەپێدان (SIDA)، زنجیرەیەک مەشق و ڕاهێنانی لە سەرتاسەری عێراق ئەنجامدا.
لە ماوەی 19 ڕۆژدا، 351 کچ و کوڕ لە پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق کۆبوونەوە بۆ بەهێزکردنی تێگەیشتنیان لە بڕیاری 2250 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕۆڵیان لە بنیاتنانی ئاشتی و بڕیاردان.
ئەم زنجیرە ڕاهێنانە لەلایەن ئەم گەنجانەوە بەڕێوەبردران کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادییەوە ڕاهێنانیان پێکرابوو، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕێکخراوەکە بوو بۆ برەودان بە بەشداری گەنجان لە ئاشتی و ئاسایش لە سەرانسەری وڵاتدا و بەردی بناغە بۆ پلانێکی کاری نیشتمانی گشتگیر دانا کە ئەجێندای YPS لە عێراق پەسەند بکات.
ئەم چالاکیانە بە بەشداری نوێنەرانی حکومه تی عێراق و هه رێمی کوردستان به ڕێوەچوو.