لەپێناو دروست کردنی کەناڵی هەماهەنگی بەهێز لەنێوان کۆمەڵگای مەدەنی و دام و دەزگای حکومی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی وۆرک شۆپێکی لە سلێمانی ئەنجامدا. لەبەرواری 16/11/2024 ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لەشاری سلێمانی-هۆتێل ڕەمادا، وۆرک شۆپێکی لەژێر ناونیشانی " لەپێناو دروست کردنی کەناڵی هەماهەنگی بەهێز لەنێوان کۆمەڵگای مەدەنی و دام و دەزگای حکومی"ئەنجامدا.
لە وۆرکشۆپەکەدا چەندین رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی و دام و دەزگای حکومی پەیوەست بەکاروباری ڕێکخراوەکان بەشدار بوون.
لە وۆرک شۆپەکە گفتوگۆی کراوە لەنێوان بەشداربووان ئەنجامدرا، لەکۆتایی لیژنەیەكی هاوبەشی بەهیز پیك هیندرا بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و بەدواداچوون بۆ كیشەكانی ریكخراوە ناحكومیەكان لە سنوری شاری سلیمانی.
ئەم چاڵاکییە یەکێکە لە زنجیرە چاڵاکیەکانی پرۆژەی "مبادرة" کە لەلایەن ئی یو EU پارەدار کراوە و لەرێگەی ڕێکخراوی یوپی پی Upp ئیتاڵیەوە بەهەماهەنگی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە هەرێمی کوردستان جێ بەجێ دەکرێت