لە بەرواری 12/11/2024ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی پاڵپشتی چالاکوانێکی ئافرەتی کرد لە ڕێکخستنی وۆرکشۆپێکی یەک ڕۆژە دەربارەی بەهێزکردنی مافەکانی ئافرەتی کرێکار لە قەزای بەعشیقەلە وۆرکشۆپەکەدا 15 ئافرەت لە کەرتە جیاوازەکانی کارگە ناوخۆییەکانی بەعشیقە ئامادەبوون. لە گفتوگۆکان تیشک خرایە سەر ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ئافرەتان دەبێتەوە لە شوێنی کاردا، لەگەڵ پێداویستییە پیشەیی و کۆمەڵایەتییەکانیان لە ژیانی ڕۆژانەیان. ئامانجی سەرەکی وۆرکشۆپەکە داکۆکیکردن بوو لە مافەکانی کرێکارانی ئافرەت، و هەروەها چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە شوێنی کاردا، و گەڕان بەدوای ڕێگاکانی باشترکردنی بارودۆخی کارکردن، بەتایبەتی لە کارگە ناوخۆییەکانی قەزاکەدائەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە پڕۆژەی پەرەپێدانی مافەکانی کرێکاران و ئازادیی کاری سەندیکایی کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویج جێبەجێ دەکرێت