لە چوارچێوەی كاره‌كانی پڕۆژەی ”بەرپەرچدانەوەی زانیاری چەوتی مەبەستدار-دروستکراوی ژیری دەستکرد “ کە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە پالپشتی دارایی کونسولخانەی گشتی ئەمریکا-هەولێر ئەنجامی دەدات، ڕاهێنانێکی سێ ڕۆژه‌ی بۆ ٢٥ ڕۆژنامەنوس و فێرخوازی زانکۆ ڕێک خست. بەشداربووانی خولەکە کوڕان و کچانی شار و شارۆچکە جیاوازەکان بوون کە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوکەوە بەشداربوون. خولەکە لە ٣٠ تشرینی دووەم دەستی پێکرد و لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ کۆتایی هات.
 
ئامانج لەم خولە تواناسازیکردن بوو بۆ ڕۆژنامەنوسان و فێرخوازانی بەشەکانی ڕاگەیاندن لە زانکۆ جیاوازەکان بە مەبەستی ئامادەکردن و بەشداریکردنیان لە هەڵمەتەکانی بەرپەچدانەوەی زانیاری چەوتی مەبەستدار-دروستکراوی ژیری دەستکرد.
 
لە ڕۆژی سێ یەم و مەراسیمی کۆتایی خولەکە، جێگری کونسوڵی گشتی بەڕێز (پامێلاهاک) و تیمێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا-هەولێر بەشداربوون. بە ئامادەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پاش پێشکەشکردنی ووتاری کونسوڵخانە و خستنەڕووی گرنگی پڕۆژەکە، لە مەراسیمێکی تایبەتدا بەڕێز پامێلا بڕوانامەی بەشداریکردنی بەخشیە بەشداربووانی خولەکە.
 
ئەم خولە بەشێکە لە زنجیرە خولێکی ڕاهێنان لە چوارچێوەی پڕۆژەکە، کە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بۆ ١٠٠ ڕۆژنامەنوس و فێرخوازی زانکۆی ئەنجام دەدات و بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوش بەردەوام بێت.