ڕۆژی 8ی کانونی یەکەمی 2024 بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی لاوان - وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی دانیشتنێکی گفتوگۆی ڕێکخست کە کۆمەڵێک گەنج و لاوانى پارێزگاری هەولێریان کۆکردەوە.
 
ئامانجی دانیشتنەکە تیشک خستنە سەر گرنگی ڕۆڵی گەنجان لە بنیاتنانی ئاشتی و بەرزکردنەوەی ئاسایشدا، جگە لە چالاککردنی ڕۆڵی سەرکردایەتییان لە بوارە جیاوازەکاندا.
 
لە میانی دانیشتنەکەدا ڕاوێژ بە بەشداربووان کرا سەبارەت بە گرنگی کاراکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٠ی ئەنجومەنی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان وعێراق کە جەخت لەسەر ڕۆڵی ئەرێنی گەنجان دەکاتەوە لە بەدیهێنانی گۆڕانکاری و پێشخستنی کۆمەڵگاکان.
 
شایانی باسە ئەم چالاکییە لە هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادیدایە، بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان، بو بەرەو پێشخستنی کارنامەی گەنجان و ئاشتی و ئاسایش و چالاککردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٠ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نیشتمانی.
 
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پڕۆژەی “پێشخستنی بەشداریکردنی گەنجان لە بنیاتنانی ئاشتی و ئاسایش”دا دێت کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاری گەلی نەرویج و بە پاڵپشتی دەزگای هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی سوید.