14/12/2024 هەولێر
رێكخراوی ئاشتی وئازادی لەچوارچێوەی پرۆژەی "المبادرة" دانشتنێكی چڕ وپڕی لەبارەی بابەتی "كێشەكانی تۆمار ودووبارە تۆماركردنەوەی رێكخراوەكانی کۆمەڵگای مەدەنی" ئەنجامدا كە نوێنەری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكانی هەرێمی کوردستان وژمارەیەك لەنوێنەرانی دامودەزگای حكومی و دەستەبژێرێك لەنوێنەری رێكخراوە ناحكومیەكان بەشداربوون.
دانیشتنەكە بەكۆمەڵێك دەرەنجام و پێشنیار كۆتایی هات، دواتر رێكخراومان بەنووسراوی فەرمی دەیانخاتە بەردەست فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان لەهەرێمی كوردستان بەمەبەستی كار لەسەر كردن وئاسانكاری زیاتر بۆ كاروباری رێكخراوەكان.
ئەم دانیشتنە بەشێكە لەچالاكیەكانی پرۆژەی "المبادرة" كە رێكخراوی ئاشتی وئازادی بەهاوكاری رێكخراوی UPP ئیتالی لەكوردستان وبەپاڵپشتی دارایی یەكێتی ئەوروپا جێبەجێی دەكات.