ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە پاڵپشتی ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەتی، لە ڕۆژی 12/1/2025 لە شاری موسڵ، ڕاهێنانێکی پیشەیی تایبەتمەندیان دەستپێکرد. ١٥ ئافرەت لە ناوچە جیاوازەکانی موسڵ بەشدارن. خولەکە تیشک دەخاتە سەر فێرکردنی بەشداربووان بە کارامەیی پراکتیکی لە دروستکردنی کێک و شیرینی. ڕاهێنانەکە تا ٢٧/١/٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت، دەرفەتێکی ١٢ ڕۆژی گرنگ بۆ بەشداربووان دەڕەخسێنێت بۆ فێربوون و پراکتیزەکردنی چۆنیەتی دروست کردنی چەندین جۆری شیرنەمەنی جیاواز.

 

لە یەکەم ڕۆژی خولەکەدا بەڕێز تەمام عوبەیدی بەرپرسی کاری خۆبەخشانە لە بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی نەینەوا سەردانی ڕاهێنراوانی کرد و ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر پرۆگرامی (ریادە) و ئامانجە حکومییەکانی پێدا، کە ئامانج لێی پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و ژنان، و پاڵپشتی کردنیان بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانیان لە رێگەی ڕێکخستنی وۆرک شۆپ و ڕاوێژکاری، جگە لە پێدانی قەرزی حکومەت بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکان. هاوکات پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی بۆ ئەم جۆرە چالاکیە و هاوکارییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوەکان دەربڕی.

 

ئامانجی ئەم خولە پیشەییە یارمەتیدانی خانمانە بۆ دەستپێکردن و بەڕێوەبردنی کارەکانی خۆیان لە کاری هەویرکاری و دروستکردنی شیرینی، وە زیادکردنی متمانە و لێهاتووییەکانیان لە دروستکردنی بەرهەمی کوالیتی بەرز. ئەم چالاکییە بەشێکە لە پڕۆژەی “ ژنان و ئاشتی” ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی جێ بە جێی دەکات بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەڵەتی وە پارەدارکردنی لەلایەن سندوقی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەریتانیا بەڕێوە دەچێ.