ئەنجامدانی دووەم خولی ڕاهێنان دربارەی زانیاری چەوتی مەبەستدار-دروستکراوی ژیری دەستکرد
لە چوارچێوەی كارهكانی پڕۆژەی ”بەرپەرچدانەوەی زانیاری چەوتی مەبەستدار-دروستکراوی ژیری دەستکرد “ ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی دووەم خولی ڕاهێنانی سێ ڕۆژهی بۆ ٢٥ ڕۆژنامەنوس و فێرخوازی زانکۆ ڕێک خست. بەشداربووانی خولەکە کوڕان و کچانی شار و شارۆچکە جیاوازەکان بوون کە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوکەوە بەشداربوون. خولەکە لە نێوان ١٦ بۆ ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ئامانج لەم خولە تواناسازیکردن بوو بۆ ڕۆژنامەنوسان و فێرخوازانی بەشەکانی ڕاگەیاندن لە زانکۆ جیاوازەکان بە مەبەستی ئامادەکردن و بەشداریکردنیان لە هەڵمەتەکانی بەرپەچدانەوەی زانیاری چەوتی مەبەستدار-دروستکراوی ژیری دەستکرد.
لە ڕۆژی یەکەمی خولەکە، بەڕێز کیم سترۆلۆ، بەرپرسی دیبلۆماسی گشتی و تیمەکەی لە کونسڵخانەی گشتی ئەمریکا-هەولێر بەشداربوون و لە نزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ بەشداربووان ئەنجامدا و تیشکیان خستەسەر گرنگی ئەم جۆرە خولانە و کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە هەرێمی کوردستان.
ئەم خولە بەشێکە لە زنجیرە خولێکی ڕاهێنان لە چوارچێوەی پڕۆژەکە، کە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە پالپشتی دارایی کونسلخانەی گشتی ئەمریکا-هەولێر ئەنجامی دەدات و بڕیارە چالاکیەکانی پڕۆژەکە لە مانگەکانی داهاتوش بەردەوام بن.