بەغدا، 29ی 1ی 2025 - لیژنەی فەرمانی دیوانی 241009 دووەمین کۆبوونەوەی خۆی لە بەغدای پایتەخت ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی وەک ئەندامی لیژنەکە، کە تیایدا تیمێکی بچووک ڕاسپێردرا بۆ داڕشتنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ گەنجان و ئاشتی و ئاسایش لە عێراق، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٠ی ئەنجومەنی ئاسایش.

 

بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا لیژنەکە ستراتیژی نیشتمانی بۆ بڕیارنامەی ٢٢٥٠ ڕابگەیەنێت، کە نەخشەڕێگایەک بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی گەنجان لە بنیاتنانی ئاشتی و ئاسایش لە عێراق پێکدەهێنێت.

 

ئەو تیمەی بەرپرسە لە داڕشتنی ئەم بەڵگەنامە گرنگە نیشتمانییە، پابەندبوونی تەواوی خۆی دووپات کردەوە کە ئەو ستراتیژەیە لەلایەن گەنجانەوە بنووسرێت، و دەربڕینی بۆچوون و خواستەکانی گەنجانی عێراق لە ناوچە جیاجیاکان، بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی و ئاستەنگییەکانیان.