لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ تواناسازی ڕۆژنامەنوسان و فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکان، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە پالپشتی دارایی کونسلخانەی گشتی ئەمریکا-هەولێر سێ یەم خولی ڕاهێنانی تایبەت بە زانیاری چەوتی مەبەستدار-دروستکراوی ژیری دەستکردی لە شاری هەولێر ئەنجامدا. خولەکە لە ڕۆژانی ٢٠بۆ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، ٢٥ ڕۆژنامەنوس و فێرخوازی زانکۆی بەشەکانی ڕاگەیاندن لە ڕەگەزی نێر و مێ بەشداریان تێداکرد کە لە شارو شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوکەوە هاتبوون.

 

ئامانج لەم خولە تواناسازیکردن بوو بۆ ڕۆژنامەنوسان و فێرخوازانی بەشەکانی ڕاگەیاندن لە زانکۆ جیاوازەکان بە مەبەستی ئامادەکردن و بەشداریکردنیان لە هەڵمەتەکانی بەرپەچدانەوەی زانیاری چەوتی مەبەستدار-دروستکراوی ژیری دەستکرد.

 

لە ماوەی خولەکەدا نوێنەری کونسڵخانەی گشتی ئەمریکا-هەولێر بەشداربوو و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ بەشداربووان ئەنجامدا و تیشکی خستەسەر گرنگی ئەم جۆرە خولانە و کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

 

ئەم خولە بەشێکە لە زنجیرە خولێکی ڕاهێنان لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەرپەرچدانەوەی زانیاری چەوتی مەبەستدار-دروستکراوی ژیری، کە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی  لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوک ئەنجامی  دەدات.