بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی لاوان و وەرزش ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە کەرکوک، کۆڕبەندێکی سەبارەت بە بەهێزکردنی ئابووری ئافرەتان لە ١٧ ئازاری ٢٠٢٥ ئەنجامدا. چالاکیەکە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان ڕێکخرابوو بە ئامانجی تیشک خستنەسەر دەرفەت و ئاستەنگەکانی بەردەم ئافرەتان، هەروەها داکۆکیکردن لە بەشداری زیاتری ئابووری ئافرەتان لە پارێزگای کەرکوک.
کۆڕبەندەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دامەزراوەکانی پارێزگاری کەرکوک، لەوانە ڕاوێژکارانی پارێزگار و بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ و نوێنەری بەشی پاراستنی کۆمەڵایەتی و نوێنەری یەکێتی کرێکارانی کەرکوک و نوێنەرانی پڕۆژەی سەرکردایەتی ئەنجومەنی وەزیران، جگە لە ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان، چالاکییەکە بە میوانداری و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گەنجان و وەرزشی کەرکوک بوو ، بەرێز عدی عەواد.
لەگەڵ پێشکەشکردنی چەندین بەڵێنی ئەرێنی لەلایەن بڕیاربەدەستان، پرۆفیسۆر د.سەلوە المفەرجی ئارەزوو و گرنگی خۆی بۆ پرسی پشتیوانیکردنی پڕۆژەکانی ئافرەتان وەک بەشێک لە پلانەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەربڕی. بەشی بەهێزکردنی ئافرەتان لە دیوانی قایمقامیەت، هەروەها ڕاهێنەری پرۆگرامی کارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزش، نیازی خۆیان خستەڕوو بۆ گرنگیدان و تێکەڵکردنی ئافرەتانی کەرکوک لە چالاکییە جیاوازەکانی پارێزگاکەدا کە پەیوەندییان بە کارگێڕی ژنانەوە هەیە. ئه مه جگه له به ڵێنی به ڕێوه به ڕی پاراستنی کۆمه ڵایه تی که رکوک بۆ به ردەوامبوون له کارکردن له سه ڕ به هێزکردنی ئابوری ئافرەتان.
کۆڕبەندەکە چالاکی جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو، لەوانەش گفتوگۆی جیاواز دەربارەی ئاستەنگ و دەرفەتەکانی ئافرەتانی کەرکوک لە بازاڕی کاردا، و بەرنامەی دامەزراندنی خولی ڕاهێنانی پیشەیی بەردەوام بۆ ئافرەتان، و یاساکانی پاراستنی مافەکانیان لە شوێنی کاردا. هەروەها پێشانگایەکی بەرهەمەکانی خۆراک و کاری دەستی ئافرەتان، هەروەها لە چالاکییەکەدا نمایشێکی
شانۆیی ئەنجامدرا دەربارەی ئاستەنگەکانی ئافرەت لە کۆمەڵگە، ڤیدییۆیەک سەبارەت بە پڕۆژەکە، لەگەڵ دابەشکردنی نامیلکەیەک لەسەر پرسەکانی ئافرەتان کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی ئافرەت ئامادەکرابوو، لەگەڵ پێشکەشکردنی چەندین داواکاری بۆ بڕیاربەدەستان بۆ پشتگیریکردنی کارو پڕۆژەکانی ئافرەتان.
ئەم کۆڕبەندە بەشێک بوو لە چالاکییەکانی پڕۆژەی "ژنان و ئاشتی ." کە لەلایان ڕیکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوبەشی لەگەڵ {ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنان] ی نێودەوڵەتی جێ بەجێ دەکرێت کە پارەدارکراوە لەلایان سندوقی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەریتانی.