
لە ڕۆژانی 25-27ی حوزەیران، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە هەولێر، مەشقی تواناسازی بۆ لیژنەی ئاشتی خۆی لە کەرکوک ئەنجامدا.
ژمارەیەک چالاکوان لەگەڵ نوێنەر و ستافی فەرمانگە حکومییەکان لە پارێزگای کەرکوک بەشدارییان لە مەشقەکەدا کرد. ئامانج لێی بەرزکردنەوەی تواناکانیان بوو لە بەڕێوەبردنی ململانێکان، پەیوەندیکردن، و دانوستانی کاریگەر، هەروەها پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی، بەمەش بەشداریکردن لە هەماهەنگی و هاوکاری بەهێزتر لە نێوان بەشەکان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت.
ڕاهێنانەکە کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەڕێوەچوو، چەندین بابەتی سەرەکیی گرتەوە، لەوانە: پێشەکییەک بۆ بنیاتنانی ئاشتی، کارامەیی دانوستان، لێهاتوویی داکۆکیکردن و چۆنیەتی دروستکردنی هاوپەیمانی، هەروەها ئامادەکردن و نووسینی دەستپێشخەرییەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
ئەم چالاکییە دەکەوێتە چوارچێوەی پڕۆژەی "دروستکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق"، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادییەوە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ئیتاڵی UPP(پردێک بۆ) جێبەجێکراوە، و لەلایەن FDO پارەی بۆ دابینکراوە.








