
دەستەی ڕاپەڕاندنی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩ی تەممووزی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی سەرجەم کارمەندانی نووسینگەکانی ڕێکخراو لە پارێزگا و قەزاکانی (هەولێر، کەرکووک، نەینەوا و، داقووق) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و تاووتوێی ئەم تەوەرانەی خوارەوە کرا:
یەکەم:بەرەوپێشەوەچوونی کارەکان.و پێداچوونەوە بە دۆخی لایەنە جیاجیاکانی ڕێکخراو و پڕۆژە جیاوازەکانی.
دووەم: هەڵسەنگاندنی دۆخی مافەکانی مرۆڤ و کاری ڕێکخراوەیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
سێیەم: تاووتوێکردنی بابەتە کارگێڕی و ناوخۆییەکانی تایبەت بە ڕێکخراو.


