لە ڕۆژی 11ی تەممووزی 2026، ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی تیمی ڕەگەکانی ئاشتی کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی لە ئۆفیسی کەرکووکی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەن، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک بابەتی ڕێکخستنی و کارگێڕی پەیوەندیدار بە کاری تیم، هەروەها تاوتوێکردنی ڕێکار و هەنگاوەکانی تۆمارکردنی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان.

 

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بە ڕێککەوتنی هەموو ئەندامان، سەرۆکی تیم و دوو جێگری هەڵبژێردران، وەک هەنگاوێک بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی کارگێڕی و بەهێزکردنی میکانیزمەکانی کاری دامەزراوەیی.

 

هەروەها، ئەندامانی ئەنجوومەن پەیڕەوی ناوخۆی تیمەكە و لۆگۆكەی تاوتوێ کرد. دوای گفتوگۆ و زیادکردنی تێبینییە پێویستەکان، دەقەکە بە شێوەیەک ئامادە کرا کە لەگەڵ ئامانج و دیدگای تیمدا هاوتا بێت.

 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەن ڕێکار و هەنگاوەکانی تۆمارکردنی فەرمیی تیم لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندارەكان تاوتوێ کرد، بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕۆڵی دامەزراوەیی تیم و فراوانکردنی چوارچێوەی کارەکانی بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا.

 

شایانی باسە کە تیمی ڕەگەکانی ئاشتی تیمێکی کۆمەڵایەتییە کە نوێنەرانی دامەزراوە حکومییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانانی مەدەنی لە پارێزگای کەرکووک لەخۆ دەگرێت. ئەم تیمە بۆ پشتگیری لە هەوڵەکانی دروستکردنی ئاشتی و بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی بەردەوامی سەرچاوە سروشتییەکان کار دەکات، لە ڕێگەی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان.

 

ئەم تیمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی بنیاتنانی ئاشتی و ئارامی لە عێراق دامەزراوە، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە پارێزگای کەرکووک، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی پردێك بۆ...ی ئیتاڵیجێبەجێ دەکرێت، بە پاڵپشتی FCDO.