رۆژی یەك شەممە 6ـی 2ـی 2022 لەقەزای ئەبی خەسیب لەپارێزگاری بەسرە چالاكییەكانی وۆركشۆپی تایبەت بە تەندروسی وسەلامەتی پیشەیی و یەكسانی جێندەری لەكەرتی كاری كشتوكاڵی لەچوارچێوەی پڕۆژەی (چاككردنی دۆخی كار و پێشخستنی بەشدارییەكان لەكەرتی كەرتی كشتوكاڵی لەعێراق) بەبەشداری 32 كەس لەكرێكارانی ژن و پیاوی كەرتی كشتوكاڵی خاوەن كار و جوتیار ونوێنەری سەندیكا وكۆمەڵە كشتوكاڵییەكان، دەستپێكرد.

 

رۆژی یەكەمی وۆركشۆپەكە تایبەتبوو بە(چوارچێوەی یاسایی بواری تەندروستی وسەلامەتی پیشەیی لەكەرتی كشتوكاڵ و مەترسییەكانی سەر تەندروستی وسەلامەتی پیشەیی)، وۆركشۆپەكە بۆ ماوەی 3 رۆژیتر بەردەوام دەبێت كە تایبەت دەبن بەتەواوكردنی لایەنی تایبەت بەتەندروستی وسەلامەتی پیشەیی وكێشەكانی یەكسانی نێوان هەردو رەگەز لەكەرتی كاری كشتوكاڵی بەپێی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان ویاسا عێراقییەكان.

 

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دەكرێت ولەلایەن رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی بەهاوبەشی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی جێبەجێ دەكرێت.

 

شاندێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی لەبەشێكی چالاكییەكانی وۆركشۆپەكەدا بەشداربون.