بەئامانجی گفتوگۆكردن لەبارەی بەرجەستەكردنی زیاتری ئازادی ئاینی وبیروڕا لەناو پێكهاتە ئاینییەكانی پارێزگای كەركوك، وۆركشۆپێك بۆ ژمارەیەك لەپیاوانی ئاینی وچالاكان ورۆژنامەنوسان ونوێنەرانی دامودەزگاكانی حكومەت رێكخرا.

 

وۆركشۆپەكە لە12/6/2023 لەشاری كەركوك بەڕێوەچوو كە ڕێكخراوی پارسا بۆ گەشەپێدانی بەردەوام بەناونیشانی (فراوانكردنی بازنەی هاوبەشییە ئاینیەكان وبەگەڕخستنی لەخزمەت ئاشتی گۆمەڵگاییدا) ئەنجامیدا.

 

ئەم وۆركشۆپە لەچوارچێوەی پڕۆژەی جسرایە كە رێكخراوی ئاشتی وئازادی لەعێراق جێبەجێی دەكات وهەوڵێكە بۆ زیاتر بەرجەستەكردنی ئازادی ئاینی و بیروڕوا .