بەبەشداری بەشی پۆلیسی كۆمەڵگەی مەدەنی، پارێزەر، توێژەری كۆمەڵایەتی و چالاكوانانی كۆمەڵگای مەدەنی، ئەنجومەنی گەنجانی سەركردەی سۆران پرسی (ئالودەبونی گەنجان بەكافتریاكان) تاوتوێكرد.
ئەمە شەشەمین دیالۆگی ئەم ئەنجومەنەیە كە رۆژی سێشەممە ٩ـی ٢ـی ٢٠٢١ و لەهۆڵی قوتابخانەی كۆڕەكی ناحكومی لەشاری سۆران بەڕێوەچوو.
لەچالاكییەكەدا بابەتێك لەبارەی ئالودەبون و شێواز جۆرەكانی و هۆكار و كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر كۆمەڵگە و چارەسەرەكانی كە گرنگترینیان ئەمانەبوون:-
- نەبونی كۆنترۆڵی كۆمەڵایەتی لەلایەن كۆمەڵگە و لایەنە بەرپرسیارەكان
- بوونی بۆشایی لەژیانی تاك، وەك؛ بێكاری
- كەمتەرخەمی پێگە پەروەردەییەكان لەبەرامبەر پەرەپێدانی هۆشیاری تاكەكان
- بەجیهانیبون و كرانەوەی كۆمەڵگە بەڕوی جیهانی هاوچەرخ
- هاتنی گەشتیاران
- نەبونی چاودێری لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ كافتریاكان لەشێوازی بەڕێوەبردن و دابینكردنی پێداویستی
دواتریش ئامادەبوان بەشدارییان لەگفتوگۆكەداكرد كە ژمارەیەك پێشنیاز وەك چارەسەر بۆ ئەم پرسە خرانەڕو، گرنگترینیان ئەمانەبوون:-
- هوشیاركردنەوەی زیاتری هاوڵاتییان
- جلوبەرگی كارمەندانی نێو كافتریا ڕێكپۆش بكرێن
- لەڕێگای دانانی پاسەوانی تایبەت لەلایەن حكومەتەوە، رێگە بەچونەوە ژورەوەی كەسانی خوار ١٨ ساڵ نەدرێت
- لەنێو كافتریاكان رێگری لەكاری لەشفرۆشی بكرێت
- پێویستە گۆڕانكاری لەشێوازی بەڕێوەبردنی كافتریا، خواردن و خواردنەوەكان بكرێت
ئەنجومەنی گەنجانی سەركردەی سۆران، لەلایەن رێكخراوی ئاشتی و ئازادی سەرپەرشتی دەكرێت كە پێك دێت لە30 گەنج (15 كور و 15 كچ)ـی خۆبەخش، هانی گەنجان دەدەن بۆ پیشاندانی زیاتری تواناكانیان و زیاتركردنی رۆحی خۆبەخشی لەكۆمەڵگادا.