پوختەی راپۆرت

 

رێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە چوارچێوەی پرۆژەی مافەکانی کرێکاران وئازادی کاری سەندیکایی چاودێری رەوشی سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی شوێنەکانی کاری کرد. لە رێگای تیمی چاودێری و سەردانیکردنی دامەزراوە فەرمیەکان و سەندیکاکانی کرێکاران و کەناڵەکانی راگەیاندن زانیارییەکان لەسەر رەوشی سەلامەتی وتەندروستی پیشەیی کۆکردنەوە. داتا و زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەرتی سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی کۆمەڵێک قەیرانی یاسایی و ئیداری و کارگێریی هەیە، هەروەها کەموکوڕی لە کارمەند و توانا و شارەزایی و توانای لۆجسیتیش هەیە. ئەمەش وایکردوە کە ژمارەی قوربانیەکان لە ئاستێکی جێگای نیگەرانی بن. بەهۆی کارکردنەوە لە عێراق ٤٣٥٣ کەس برینداربوونە و ٢٧ کەسیش گیانیان لەدەستداو لە ماوی ساڵی ٢٠٢٢، لە هەرێمی کوردستانیش ٤٥ کرێکار لە ماوەی هەمان ساڵدا گیانیان لەدەستداوە و ٥١ کرێکاریش بریندار بوون ... 

 

بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەكە لێرە كلیك بكە